داواكراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر لە پێنجوێن دەستگیر كرا

دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كردبووەوە

K24 - سلێمانی

تۆمەتبارێك كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر داواكراو بووە، لە پێنجوێن دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بە نووسراوێك هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرانەوە بەبوونی تۆمەبارێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیر بكرێت و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرا".

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئێستا تۆمەتبار ( أ ، ع ، م) لە دایكبووی 1982 دانیشتووی هەولێر بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".