یەكێتی گفتوگۆكان بۆ پێكھێانی كابینەی نوێی حكوومەت بە گرنگ دەزانێت

كاتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دیاركرا

K24 - سلێمانی

دوای كۆتاییھاتنی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لە راگەیەندراوێكدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرا و ئاماژە بەوەكراوە، یەكێتی بەردەوامیی گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی ‌و پارتی ‌و لایەنەكانی دیكە بۆ پێكهێنانی حكوومەت بە گرنگ دەزانێت.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھاتووە: "دۆخی كوردستان‌ و گفتوگۆكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵسەنگێنرا، بەردەوامیی گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی ‌و پارتی ‌و لایەنەكانی تر بۆ پێكهێنانی حكوومەت بە گرنگ زانراو لەمبارەیەوە جەخت لەوە كرایەوە، یەكێتی بە شەراكەتی راستەقینە‌و بڕیاری هاوبەش‌ و بەرپرسیارێتی هاوبەش، بەشداری كابینەی نوێ‌ حكوومەت دەكات".

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەكردووە: "لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا، سیاسەتی چەسپاو و لەمێژینەی یەكێتی، لەبارەی پاراستنی یەكریزی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، بۆ قۆناخەكە ‌و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان بە پێویستیەكی گرنگی قۆناغەكە ناوبرا.

بەپێی راگەیەندراوەكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریداوە: "بۆ تاوتوێ‌كردنی پرسە سیاسییەكانی كوردستان ‌و عێراق‌ و كاروباری حزبی، رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە".