سه‌فین دزه‌یی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان 24ی گوت رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووك لەڕێی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئیستا رۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل نەوت لەو ڕێگەیەوە هەناردە دەکرێت بۆ تورکیا.
دزەیی گوتیشی: "داهاتی ئەو نەوتە تەنها بۆ عێراق نییە، بەڵکو هەرێمی کوردستانیش بەشی دەبێت".
دزه‌یی ئاشكرایكرد، پێشتریش كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو، پێشنیازكراوه ئه‌و نه‌وته له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا و بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو لایه‌كیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ئ. م