كۆمارى ئيسلامى ئێران پشتيوانى له كابينهى نوێى حكومهتى ههرێم دهكات
هیواشی خواست هەرچی زووە کابینەی نوێی حكومهتى هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت
K24 – ههولێر:
مورتەزا عەبادی، سەرکونسوڵی گشتيی كۆمارى ئيسلامى ئێران لە هەولێر بە کوردستان24ى راگهياند، وڵاتەکەی پشتيوانى لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە هەڵبژێردراوی خەڵکە.
کونسوڵی گشتی كۆمارى ئيسلامى ئێران هیواشی خواست هەرچی زووە کابینەی نوێی حكومهتى هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.