ئێران كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ده‌هێنێتە ھەرێمی كوردستان
دەیەوێ پێگەی كۆمپانیاكانی لە كوردستان بەھێزبكات
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیا ئێرانیه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بێنه‌وه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوسه‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ كاڵا و به‌رهه‌مه توركیه‌كان هاوتا بكه‌نه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه پویا سابیری، جێگری به‌ڕێوبه‌ری یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئێران به‌شێوازیكی نوێوه مامه‌ڵه و ئاڵوگوڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌كاتێكیشدا توركیا‌و ئێران، ئه‌و دوو وڵاته‌ی هه‌میشه له‌ڕێی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانيانه‌وه كێبركێ له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت پێگه‌ی خۆیان له بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌هێز بكه‌ن، له‌م رووه‌شه‌وه بیلال سه‌عید، شاره‌زای ئابووری هه‌لپه‌ی زیاتری كۆمپانیا ئێرانیه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، كه له ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌هۆی بڕیاری سیاسيه‌وه ده‌رفه‌تی زیاتری بازاڕه‌كانی هه‌رێم بۆ كۆمپانیا توركیاكان ڕه‌خسان.
پێشتر كۆمپانیاكان له‌رێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام خودی كۆمپانیاكان خۆیان تاده‌گاته به‌رپرسانی گه‌وره‌ی وڵاته‌كان به‌په‌رۆشن بۆئه‌وه‌ی په‌ویوه‌ندیه بازرگانیاكانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا به‌ره‌و قۆناخێكی نوێ ببه‌ن، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی بازرگانی له‌گه‌ل كوردستان هه‌ڵبدنه‌وه، هه‌موو ئه‌مه‌نه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئابووری كوردستان له چوار ساڵی داهاتوودا به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
H.B