بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک عەلاوی پێشنیازێکی بەغدا دەگەیەنێتە سەرۆک بارزانی

بەغدا پێشنیازێکی نوێ بۆ چارەسەکردنی دۆخی کەرکووک دەداتە هەرێم

K24 – هه‌ولێر:

بەغدا پێشنیازێکی نوێ لە پێناو جێبەجیکردنی ماددەی 140 دەداتە کورد و کوردیش بە مەرج پێشوازی لێدەکات.

ئەیاد عەلاوی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەغدا دەیەوێ لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە دەست بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 بکات؛ ئەو پێشنیازەمان گەیاندووەتە دەست سەرۆک بارزانی و ئەویش پێی باش بووە".

گوتیشی: "ناوچەکە نائارامە و گەر کێشەکان بەردەوام بێت ئەوا تیرۆر بەهێزتر لە جاران دەردەکەوێتەوە".

هاوکات نەجمەدین کەریم لەبارەی پێشنیازەکەی بەغدا رایگەیاندووە، پێویستە بەر لە جێبەجێکردنی پێشنیازەکەی بەغدا، مەرجی کورد بهێندرێتە دی کە ئەویش ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووکە.

لە دوای 2003ەوە زنجیرەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لە سەر کەرکووک جگە لە کۆمەڵێک نووسراوی سەر کاغەز هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆی نەداوە بەدەستەوە ، سەرەتا بە ماددەی 58ی یاسای بەڕێوبردنی دەوڵەت و دواتریش لە ماددەی 140دا ڕەنگیدایەوە، بەڵام ئەنجامەکان هەر یەکێک  و ناکام بوون.

H.J