وه‌زیری پلاندانانی عێراق: گەشبینین و له‌سه‌ر پرسەکان رێكده‌كه‌وین

"گفتوگۆ له‌باره‌ی دەروازە سنوورییەکان و کۆنتڕۆڵی جۆریش ده‌كه‌ین"

K24 - هه‌ولێر:

نووری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: "بۆ  گفتوگۆکردن لەبارەی هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و بەغدا، سەردانی هەولێرمان کردووە. هەندێک پرس تا ئێستا بە هەڵواسراوی لەنێوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە و چارەسەر نەکراون، وەکو دەروازە سنوورییەکان و کۆنتڕۆڵی جۆری و گەشبینن بە رێککەوتن لەسەر پرسەکان.

وه‌زیری پلاندانانی عێراق گوتی: "لە راستیدا وەکو  لیژنەی ئابووری لەسەر سەردانکردنی هەرێمی کوردستان رێککەوتین، تاوەکو گفتوگۆ لەبارەی هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە هەردوولا  بکەین و لەسەر هەندێک پرس، کە تاوەکو ئێستا بە هەڵواسراوی لەنێوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە، بگەینە رێککەوتن،لەنێو ئەو پرسانەشدا دەروازە سنوورییەکان و کۆنتڕۆڵی جۆری و چەندین بواری دیکەی ئابووری و ئیداری هەن، هەروەها گەشبینین بە رێککەوتن لەسەر تەواوی پرسەکان".