حزبی شیوعی: هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكه‌مان له داقووق به‌شێكه له ئه‌نجامه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
داوایان له كۆمیته‌ی حزبی شیوعی كوردستان كرد، تابڵۆی حزبه‌كه‌یان دابگرن
K24 – داقووق:
له داقووق هێزه ئه‌منییه‌كان داوایان له كۆمیته‌ی حزبی شیوعی كوردستان كرد، تابڵۆی حزبه‌كه‌یان دابگرن، به هۆی ئه‌وه‌ی ناوی "كوردستان"ی له‌سه‌ر نووسراوه.
به‌ختیار محه‌مه‌د، كارگێڕی كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركووكی حزبی شیوعی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا باره‌گاكانمان له داقووق و پردێ به داگیركراوی ماونه‌ته‌وه.
گوتیشی: له 20ی ئه‌م مانگه باره‌گای حزبمان له داقووق كرده‌وه، مۆڵه‌تی ره‌سمیمان هه‌یه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی داقووق داوایان كرد، ئه‌و تابڵۆیه دابگرین، چونكه ناوی كوردستانی له‌سه‌ره.
روونیشیكرده‌وه، لایه‌نی دیكه‌ی كوردستانی هه‌ن و ئه‌و كێشه‌یان نییه. ئه‌مه به‌شێكه له ئه‌نجامه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌بوونی پارێزگارێكی كورد و بوونی حاڵه‌تی سه‌ربازی له سنووری كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێك له‌و شه‌ڕفرۆشتنه‌ی به حزبی شیوعی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه حزبێكین به روونی وتوومانه كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه.