ده‌ستپاكی په‌رله‌مان: پێویسته‌ حكومه‌ت سزای گه‌نده‌ڵكاران بدات

ئێمە وردترو زیاتر کاری لەسەر دەکەین

K24 – سلێمانی:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری مێری2019دا باسی لە چەند تەوەرێکی گرنگ کرد، لە ناویاندا پرسی رووبەڕووبەڕووبونەوە و نەھێشتنی گەندەڵی بوو لە ھەرێمی کوردستان. له‌و باره‌یه‌وه‌ ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان، دابان محه‌مه‌د بە پێویستی دەزانێت، حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێویسته‌ سزای گەندەڵکاران بدات.

"لە کارنامەی حکومەت چەند تەوەرێکی گرنگمان ھەن کە کاریان لەسەر دەکەین و پێمانوایە گرنگن بۆ قۆناغی داھاتووی ھەرێمی کوردستان، یەکێک لەوانە پرسی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سنووردارکردنیەتی کە پێشتریش ھەوڵدراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەڵام ئێمە وردترو زیاتر کاری لەسەر دەکەین"، ئەمە بەشێکه‌ لە وتەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بوو لە دیداری مێریدا، ھەر ئەمەش وایکردووە ھاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان ئومێدێکی زۆر لەسەر ئەم کابینەیە ھەڵچنن.