لە کەرکووک شەش چەکداری داعش كوژران
"ژمارەیەک بۆمب و پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێبوو"
K24 - ھەولێر
لە کەرکووک شەش چەکداری داعش لە نێو حەشارگەیەکدا کوژران.
شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاویکردەوە، لە پرۆسەیەکی ئەمنیدا لە ناوچەی دۆڵی کەرحەی سەربە پارێزگای کەرکووک، دوای دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری، شەش چەکداری داعش لەنێو حەشارگەیەکەیاندا کوژران و چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک بۆمب و پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو و هەندێک جلی سەربازی دۆزرانەوە.
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بەھۆی نەبوونی ھێزەكانی پێشمەرگە لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان، جموجۆڵی چەكدارانی داعش زیادیكردووە و خەڵكی ئەو ناوچانەش چەندین جار داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیان كردووە.
ھ،م