ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
نووسەر
ئێران و ئازادی؟
"ریفۆرمخوازان و موحافیزكاران و مه‌رجه‌عی گه‌وره‌و ره‌هبه‌ر، له كێشمه‌كێشێكی گه‌وره‌دان، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته فاكته‌ری ستراتیجی ده‌ره‌كی بۆ روخاندن ئاماده‌یی نییه"
خۆپیشاندانی سیاسی و رێكخراوه‌یی وه‌ك كه‌لتورێكی نوێی دنیای مۆدێرن، وه‌ك ئالیه‌تی ناره‌زایه‌تی و پرۆتێست لهكهمورتی و گه‌نده‌ڵی و ئاكاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، وه‌ك نیگه‌رانی تاكی كۆمه‌ڵگا بۆ ده‌رچوون له كۆتوبه‌ند و سته‌می سیاسی و برسێتی و هه‌ژاریی، هه‌موو ئه‌مانه‌و هه‌مو جار بۆ روخاندن و گۆڕینی سیستم نییه، له زۆرباردا هه‌وای په‌نگخواردوی سنگی گه‌له‌و له ده‌ریچه‌ی شه‌قامه‌وه دێتهدهرو ده‌وڵه‌ت ئه‌خه‌نه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ی قورس، به تێكرایی ده‌وڵه‌تی زیرهكدهبنهسودمهندی یه‌كه‌می ئه‌م خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیانه و خێرا ده‌ستكاری هه‌ندێك یاسا ده‌كه‌ن به‌ره‌و رێكخستنه‌وه بۆ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و دواجار به سه‌ركه‌وتن لێی دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی له ئێران چه‌ند ساڵێكه روو ئه‌دات بۆ هه‌ژاری و برسێتی و قاتوقڕی و گرانی بازار‌و شمهكهو بۆ پرسگه‌لێك نییه به‌ناوی ئازادی و ده‌مداخستن و سته‌مكاریی و سێداره‌و زیندان، كه ده‌بوو بۆ ئه‌مه‌یان گه‌لی ئێرانی قسه‌ی خۆی كردبا، ژیانی سیاسی ناجۆرو كپكردنی كاری رێكخراوه‌یی و فه‌رهه‌نگی و ئیشكالیه‌تی ده‌وڵه‌ت و پهلهاوێشتنهكانی وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی هه‌ژمونگه‌رای شیعه له ناوچه‌كه، ئه‌مانه كۆنسێبتی خۆپیشاندانن، به‌ره‌و گۆرانكاری و ریفۆرم.
خۆپیشاندانی توند‌و خوێناویی هه‌میشه به قازانجی ده‌وڵه‌تی سته‌مكار شكاوه‌ته‌وه، چونكه قوربانی و ترس زیاد ده‌بن و خوێنی قوربانیان و خه‌ساره‌تی گشتی نادیار ده‌مێنێته‌وه‌و گه‌لیش توانستی په‌رچه‌كرداری ئه‌و هێزو جه‌به‌روته‌ی ده‌وڵه‌تی نییه، زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دونیا به خاوبوونه‌وه كۆتایی هاتوه، كه‌مترین جار ده‌وڵه‌تیان ملكه‌چی وازهێنان و روخان كردۆته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی لیبیا‌و میسر‌و تونس و به‌هاری عه‌ره‌بی، مه‌رج نییه هه‌موو جار خۆپیشاندانی گه‌وره‌و ملیۆنی گۆرین و روخانی به‌دوادابێت، ده‌وڵه‌ت هه‌میشه وه‌كو هه‌ناسه‌یه‌ك ناره‌زایه‌تی شه‌قامی به‌كار هێناوه بۆ قۆناغی نوێ و گه‌شه‌ی بیرۆكراسیه‌ت و ئاكاره به‌رده‌وامه‌كانی، خۆپیشاندانی هێلهكزهردهكانی فه‌ره‌نساو راسیستهكانی به‌ریتانیا بۆ كێشه‌ی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا "Brexit" و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی كه‌ته‌لۆنیه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ئیسپانیاونارهزایهتی یۆنانیه‌كان بۆ نان و موچه‌و ئه‌وه‌ی به‌رازیلیش بۆ سوتانی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن، چی گۆڕی و چی به‌رهه‌م هێنا جگه له خه‌ساره‌تی گشتی و شه‌قام و باڵه‌خانه‌كان و بێئومێدیی!؟
شتێك هه‌یه ده‌بێت بیزانین، هاوكێشه‌ی ئیسرائیل ئێران ئه‌مریكا، هێشتا گۆرانی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه، ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری خه‌ریته‌ی سیاسی گه‌لان ده‌كات، هه‌ر ئه‌وان بریاری گۆڕین و روخاندن ئه‌ده‌ن نه‌ك خۆپیشانده‌رانی شه‌قام، ئه‌مه‌ی ئێران ململانێیه‌كی سه‌خت و كۆنی ناوچه‌كه‌یه‌و به‌ئاسانی ناچێته‌سه‌ر.
راسته خۆپیشاندان میكانیزم و كرده‌یه‌كی گرنگی ژیانی سیاسی و رێكخراوهییهو ده‌وڵه‌ت ملكه‌چ ده‌كات بۆ ده‌ستكاری هه‌ندێك یاسا‌و رێسا‌و پێداچونه‌وه‌ی گرنگ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌گه‌ڵ كرده‌و فاكته‌ری ناوخۆیی "بزیسك و تۆفان و هوتاف و ته‌بلیغاتی حه‌ماسی و هاواری گه‌لدا" كرده‌و مۆتیڤی ده‌ره‌كی له‌پشت نه‌بێت هه‌رگیز ناگاته ئامانجی خۆی، زۆرێك له‌و ده‌سته‌بژێره‌ی كه به خۆپیشاندان هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم بێگومان به‌بێ كرده‌و جوڵه‌ی ده‌ره‌كی و مۆتیڤی سیاسی ده‌وڵه‌تانی تر دروست نه‌بوه، ئیمام خومه‌ینی هاوكاتی وتاره ئاگرینه‌كان و ئاماژه‌كانی بۆ گۆرانكاری له سیستمی شاهه‌نشایی و خۆپیشاندانه‌كانی ناوخۆی تاران له ساڵی 79، فاكته‌ری ده‌ره‌كی ههبووپاڵپشتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر عه‌رشی شاهه‌نشایی دا‌نیشێت و ده‌وڵه‌تی پێ بڕوخێنێت، كه حوسنی موباره‌ك رۆشت، فاكته‌ری ده‌ره‌كی و جوڵه‌ی ناوخۆ تێكه‌ڵكران ئینجا گۆڕانكاری و رووخاندنهكه سه‌ریگرت، محمد مورسی به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام بۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسی وێرای ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیانه چونكه فاكتهرییدهرهكی ئاماده‌یی نه‌بوو تا ئێستا ماوه‌ته‌وه، ئه‌سه‌د به‌هه‌مان شێوه،یه‌ك خۆپیشاندان له‌م عێراقه‌دا گۆڕینی سیستمی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه به‌وه‌ی ئێستاشه‌وه كه خۆپیشاندرهر خه‌ریك بوو تا ژووره‌كه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی برۆن.
ئێران راسته له قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابوریی و سیاسی و ناره‌زایه‌تی گه‌وره‌و ته‌حه‌دای ناوخۆیی و گوشاری نێودهوڵهتیدایهو ریفۆرمخوازان و موحافیزكاران و مه‌رجه‌عی گه‌وره‌و ره‌هبه‌ر، له كێشمه‌كێشێكی گه‌وره‌دان، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته فاكته‌ری ستراتیجی ده‌ره‌كی بۆ روخاندن ئاماده‌یی نییه، ته‌نانه‌ت ترامپ له مێشكی خۆیدا مه‌سه‌له‌ی روخاندنی ئێرانی سكێچ نه‌كردوه، چجای گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌یاسای كۆنگرێس و كۆده‌نگی جیهانی و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی ئێرانی وه‌ك چۆن بۆ عێراق و ئه‌فغانستان كرا.
ره‌نگه جیهان بیه‌وێت ئێران به‌م شپرزه‌یی و لاوازیه ببینێت، بیانه‌وێت خۆبه‌خۆ گۆرانكاری دروست بێت، كه‌شێك سازبكه‌ن بۆ ده‌سته‌بژێری نارازی ناو سیستمی ده‌سه‌ڵاتگه‌ریی و سوپایی و خۆیان كاره‌كه بكه‌ن به‌بێ فاكته‌ری ده‌ره‌كی، روخانی ده‌وڵه‌تێكی شیعی و سێنتراڵ و مه‌زهه‌بی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئاسان نییه، هه‌روا بكه‌وێت و ده‌وڵه‌تانی وه‌ك سعودیه‌و توركیا میراته‌كه‌ی بخۆن، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به گۆرانی هاوكێشه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌مریكا دژی شیعه نییه، دژی ره‌فتارو سلوكی گروپێكی ده‌سترۆشتوی سته‌مكاری شیعه‌ن له ناوچه‌كه، دژی مۆدێلێكن له شیعه، بگره باشتریان له‌م شیعه‌یه ده‌وێت، به‌یعه‌تی نوێ و گرێبه‌ستی نوێیان ده‌وێت تا له شیعه‌ی لیبراڵی ئێرانی و عێراقی و یه‌مه‌نی و لوبنانی ستاتۆیه‌كی نوێ و شتێكی تازه تاقی بكهنهوهبهبێ په‌رت بوون و ئاژاوه‌ی گه‌وره، دروسته ئه‌مریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌وڵه‌ته مه‌زهه‌بیانه لاوازتربكات بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له شه‌ڕی گه‌وره‌تری ناوچه‌كه به سعودیه‌و توركیای بهمهزههبیكراوی تازه‌شه‌وه،ئه‌گینا هه‌ر خودی ئه‌مریكا بۆ ئێران یان توركیا ده‌توانێ به ئاسانی داشهكان بگۆڕێت و جوندی بخاته شوێنی قه‌ڵا گه‌وره‌كه‌وه.
ته‌نانه‌ت دهتوانێتباشترین ده‌رفه‌ت بداته كورد‌و بیكاته ره‌قه‌مێكی گه‌وره،به‌ڵام نایكات، ره‌نگه ئه‌مریكا خه‌ریكی مۆدێلێكی تازه بێت و ده‌وڵه‌تان قه‌ناعه‌ت پێ بكات خۆیان كاره‌كه بكه‌ن نه‌ك به هێزی سه‌ربازی ته‌قلیدی، توركیا ده‌وڵه‌تێكی دراوسێی هه‌یه به‌ناوی توركمانستان و تورك زمانیشن، بۆچی ته‌نها بۆ كورد رازی نابن ستاتۆی خۆی هه‌بێت، ئێران دراوسێیه‌كی هه‌یه به‌ناوی ئازه‌ربایجان و له ئێرانیش ئازهربایجانێك هه‌یه‌و فارسیش نین، ئاسانه ئه‌م مۆدێله‌ش بۆ كورد فۆرمه‌ڵه بكات به‌ته‌نیشت ئێرانه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ی روو ئه‌دات به‌هاری ئێرانی نییه، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تره بۆ ئیداره‌دانی جیۆستراتیجی ناوچه‌كه و دارشتنه‌وه‌ی هێزو به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌ره‌كان و هه‌ندێك گۆرانكاری له سیستمی به‌رێوه‌به‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، كورد له داهاتوو ئه‌كته‌رێكی به‌هێز ده‌بێت له‌م گۆرانكاریانه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی عه‌قلانی و هاوسه‌نگ مامه‌ڵ بكات و هێڵی خۆی بپارێزێت.