سۆمۆ داھاتی ساڵێكی ئاشكرا دەكات

بە بەھای زیاتر لە 78 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ داھاتی یەك ساڵی فرۆشی نەوتی لە راپۆتێكدا بڵاوكردەوە.

كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لەماوەی 12 مانگی ساڵی 2019دا بە بەھای زیاتر لە 78 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووەو زۆرترین نەوتی بەسڕەشی ھەناردەكردووە، كە رۆژانە بڕی 3 ملیۆن و 350 ھەزار بەرمیلی ھەناردە كردووە.

كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووكیش رۆژانە 100 ھەزار بەرمیل نەوت و لە كێڵگەی گەیارە رۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەكراوە، بەجۆرێك تێكڕای فرۆشی ھەر بەرمیلێك نەوت بە نزیكەی 61 دۆلار فرۆشاوە.

ھ.م