خۆپیشاندەران چەند شەقامێکی ناسریە دادەخەن
خۆپیشاندەران راسپاردنی محەمەد عەللاوی رەتدەکەنەوە
K24 - ھەولێر
پردی نەسر و حەزارات و چواڕیانی بەهو، لە ناسریە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.
خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامە و پێکداهەڵپژان لە نێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە نزیک چێشتخانەی تورکی روویدا، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش وێنەی محەمەد عەلاوییان خستە ژێرپێ و کاندیدکردنی ناوبراویان بۆ سەرۆکایەتی حکوومەت رەتکردەوە.
هاوکات، پردی نەسر و حەزارات و چواڕیانی بەهو لە ناسریە، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.
لە دیوانییە، بەسرە و نەجەفیش، هەزاران خوێندکاری زانکۆکان، رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ژمارەیەک پرد و رێگایان داخستن.