دوو هەڵەی سیاسی و ستراتیجیی یەکێتی

دوو هەڵەی سیاسی و ستراتیجیی یەکێتی
دوو هەڵەی سیاسی و ستراتیجیی یەکێتی

دوو هەڵەی سیاسی دوو هەڵەی ستراتیجی لە ئەنجامی تێنەگەیشتن لە سیاسەت و بەرێوەبردنی ململانێیەکان ، بەهۆی کورتبینی لە سیاسەت .

لە 16ی ئوکتوبەر کە کوردستان پرۆسەیەکی مەزنی نیشتیمانی بە سەرکەوتوویی بە بەرێوەبەرێتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامدا لە 93% لە ریفراندومەکە وتیان بەڵێ بۆ دیاریکردنی چارەنووس تا سەربەخۆیی .

یەکێتی لەو رۆژەدا ژێر بە ژێر لەگەڵ عیراق رێککەوت هاوکاری لەشکری عیراق و حەشدی شەعبی کرد بێن کەرکوک داگیر بکەن پاشان شارەکانی تریش ، ئەم هەڵە ستراتیجیە بوە هۆی ئەوەی زیاتر لە 50%ی خاکی کوردستان بکەوێتە ژێر دەستەڵاتی حکومەتی ئیتیحادی عیراقەوە ، ئەمەش دەچێتە خانەی خیانەتەوە واتە یەکێتی لە 16ی ئوکتوبەر خیانەتی کرد لە کورد و کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی شەخصی و حیزبی . لە کاتێکدا بەشێکی زۆری کەوادری یەکێتی و پێشمەرگەو فەرماندە سەربازییەکانیان لێی بێ ئاگا بوون و پێشی ڕازی نەبوون.

بۆ ڕادەستکردنەوەی کەرکوک و شارەکانی تر حەیدەر عەبادی و نوری المالکی و سەرکردەکانی تری لەشکری عیراقی و حەشدی شەعبی سوپاسی یەکێتیان کرد ، چەند سەرکردەیەکی تری ژمارە یەکی یەکێتی ئەوانیش وتیان ئەمە خیانەتە هەندێ خەڵکی کالفام  پێی هەستاون کارێکی خراپە و خیانەتە ، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لە تەلەفزیون وتی بە پێشنیاری قاسم سولەیمانی ئەو کارەمان کردووە . 

سەرۆکی یەکێتی لە تەلەفزیون وتی ئەو کارەم بەتەنهام نەکردووە 36 ئەندامی سەرکردایەتی لە کۆی 50 ئەندامی سەرکردایەتی ئیمزایان لەسەر کردووە . 

ئەم کارەی یەکێتی هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو خیانەت بوو، زیانی بە کورد و کوردستان گەیاند ، هەر ئەوە بوە هۆی ئەوەی یەکریزی لە کوردستان نەمێنێ و زیاتر لە دوو کورسی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بدورێنێ و لە شارەکانی تری ماددەی 140یش زیانی پێ بگات . 

یەکێتی پەندی لەم هەڵەیە وەرنەگرت جارێکی تر لە مانگی ئابی 2024تاک لایانە لە بەغدا نزیکەی 80%ی پۆستەکانی کەرکوک ڕادەستی لایەنە سیاسیەکانی تورکمان و عەرەبی کرد لە پێناو ئەوەی پارێزگاری کەرکوک بۆ ساڵێک کورد بێت لە یەکێتی بێت ، ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوو کورد لە کەرکوک 50% پۆستەکانی پێ بدرێت بەهۆی ڕێژەی دانیشتوانی کورد ، بەهۆی ڕێژەی کورسیەکان لە هەڵبژاردن . 
ئەم دوو هەڵە ستراتیجیە ئەم دوو خیانەتە ناکوکە لەگەل دەستوری عیراقی و ماددەی 140، بۆتە زەمینە خۆ شکردن بۆ تەعریبی نوێ کە با ئاسانی ئاسەواری ناسردرێتەوە . بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان هەڵوێست وەرگرن ئەم خیانەتەیان لەبیر نەچێتەوە