دوو جار چیای ئاسۆس بۆمباران کرا
پەیامنێری کوردستان24 ڕایدەگەیەنێت: کەمێک پێش ئێستا دوو جار چیای ئاسۆس بۆمباران کرا.
شەوی چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێستا دوو جار چیای ئاسۆس بۆمباران کرا، کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە کوردستان 24 ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا دوو جار چیای ئاسۆس بۆمباران کراوە کە نزیکە لە سنووری گوندی گەڵاڵە ، قائیمقامی ماوەت ئەوەشی گوت کە بۆمبارانەکە بە درۆن کراوە .