دۆخی سیاسی و داڕمانی حکوومەتی ئەڵمانیا

دۆخی سیاسی و داڕمانی حکوومەتی ئەڵمانیا
دۆخی سیاسی و داڕمانی حکوومەتی ئەڵمانیا

بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئەڵمانیا لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر ئاستەنگی گەورەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەڵمانیا وەک یەکێک لە ئابوورییە بەهێزەکانی جیهان هێشتا بەپێوەیە ، لەم ساڵانەی دواییدا گەشەکردنی خاوبووەتەوە لە ساڵی 2023وە ئابووری ئەڵمانیا گەشەی لاوازبووە ، بەگوێرەی پێشبینییە فەرمییەکان ڕێژەی گەشەسەندنی تەنها 0.3%ی تۆمارکردوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ خاوبوونەوەیەکی بەرچاو بە بەراورد بە قۆناغەکانی پێشوو، لە دەرئەنجامی چەند هۆکارێک، دیارترینیان کاریگەرییە بەردەوامەکانی پەتای Covid-19 و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا، هەڵاوسانی بەرز لە هەموو سێکتەرەکانی ژیان و بەتایبەت نرخی  خۆراک، ئابووری و خێزانەکانی ماندوو کردووە.

ئەڵمانیا بە یەکێک لە زلهێزە پیشەسازییە گەورەکانی ئەورووپا و جیهان دادەنرێت، بەو پێیەی ئابووریی ئەم وڵاتە پشت بە پیشەسازی قورس دەبەستێت وەک ئۆتۆمبێل و ئەندازیاری و مەکائین، لەگەڵ ئاستەنگیەکانی بەردەم ئەم کەرتە تێچووی بەرزی وزە بەهۆی دابەزینی پێداویستی ڕووسیا، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەرتە پیشەسازییە گەورەکانی وەک ئۆتۆمبێل هەبووە، گۆڕانکاری و داهێنانی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیا ، بەو پێیەی کۆمپانیاکان پێویستە خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێناندا بگونجێنن.

هەڵاوسان و نرخی وزە لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، لە ساڵانی ڕابردوودا 6-7% تۆمارکراوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە (غاز و کارەبا) لە دوای شەڕی ئۆکرانیا ، ئەڵمانیا زۆر پشتی بە غازی ڕووسی بەستبوو، بەڵام شەڕی ئۆکرانیا ناچاری کرد سەرچاوەکانی وزە ڕێکبخاتەوە، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە ، هەڵاوسانی بەرز لە ساڵانی ڕابردوودا ئەڵمانیا بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە ڕێژەی هەڵاوساندا بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی لە ساڵانی 2022 و 2023، هەڵاوسان لە ساڵی 2022 نزیکەی 7.9% بووە، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی زیاتر لە 40 ساڵدا، دواتر دابەزی بۆ نزیکەی 6.5% لە ساڵی 2023، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ماوەکانی پێشوو بە بەرزی ماوەتەوە.

بازاڕی کار و بێکاری   سەرەڕای ئاستەنگە ئابوورییەکان، ڕێژەی بێکاری لە ئەڵمانیا تاڕادەیەک نزمە، کە نزیکەی        5-6%یە ، بەڵام نیگەرانی هەیە سەبارەت بە کەمی کرێکاری شایستە لە هەندێک کەرتدا، کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی داهاتوو هەبێت، کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و چینە ناوەند و لاوازەکان هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە بە تایبەتی کاریگەری لەسەر خێزانە مامناوەند و کەم داهاتەکان هەبوو، چونکە ئەم خێزانانە ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە ڕۆژانەکانیان.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەشەی ئابووری لە ئەڵمانیا لاواز دەبێت و پاشەکشە دەکات ، لە  دەرەنجامی دابەزینی خواستی جیهانی بۆ هەناردەکردنی ئەڵمانیا، ئەمە جگە لەوەی تێچووی زۆری وزە و سەختی بوژانەوەی هەندێک کەرتی ئابووری.

ئاستەنگە نێوخۆیی و دەرەکیەکان و هەڵاوسانی بەرز لە ئەڵمانیا کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاڵا سەرەتاییەکان گەیشتوەتە ئاستێکی چاوەڕوان نەکراو ، بەشێکە لە کەمکردنەوەی توانای کڕینی بەکاربەران و کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی ناوخۆیی هەبوو.

   ئەڵمانیا زۆر پشت بە کەرتی پیشەسازی دەبەستێت، بەتایبەتی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و ئەندازیاری میکانیکی، بەڵام ئاستەنگی گەورە لەبەردەم ئەم کەرتانەدا هەیە، وەک گۆڕینی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژیا و گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی بەرهەمهێنان لە هەندێک بواردا.

 بازرگانی جیهانی و لاوازی گەشەی ئابووری جیهان، لەگەڵ شەڕی بازرگانی و سنووردارکردنی  بنەمای دابینکردن، کاریگەری لەسەر هەناردەی ئەڵمانیاش هەبووە، کە یەکێکە لە بزوێنەرە سەرەکیەکانی گەشەی ئابووری.

لە سیاسەتی دارایی و قەرز ، حکومەتی ئەڵمانیا سیاسەتی خەرجییە گەورەکانی گرتوەتەبەر بۆ پاڵپشتی ئابووریەکەی ، وەک پاکێجی هاندان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی پەتاکەو ئاستەنگیە ئابوریەکان  و شەڕی ئۆکرانیا.

قەرزی گشتی هەرچەندە هێشتا گرنگی بە ڕاگرتنی هاوسەنگی بودجە دەدرێت، بەڵام خەرجییە زۆرەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەکانی وزە و گواستنەوە و ژێرخانی ڕەنگە قەرزی گشتی زیاد بکات.

گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە (خۆر، با) بەشێکە لە سیاسەتی ئابووری درێژخایەنی ئەڵمانیا، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، وەک تێچووی زۆری گونجاندن لەگەڵ ئەم گواستنەوەیانە.

لە ڕوانگەی  وەبەرهێنان و بازرگانی ئەڵمانیا هێزێکی گەورەی پیشەسازییە و هەوڵدەدات هەناردەکردنی لە بازاڕەکانی دەرەوەدا بەرزبکاتەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەک تەکنەلۆژیای بەرز و پیشەسازی سەوز، بەڵام خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی و کاریگەریی شەڕە بازرگانییەکان ڕەنگە کاریگەری لەسەر توانای ئەڵمانیا هەبێت بۆ پاراستنی گەشەی هەناردەکردنی.

کەرتی پیشەسازی و گۆڕانکاری لە گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە ، هەرچەندە ئەڵمانیا بەردەوامە لە وەبەرهێنانێکی زۆر لە کەرتی وزەی نوێبووەوە (وەک وزەی خۆر و با)، بەڵام تێچووی گواستنەوەکە و ئەو تەحەددایانەی پەیوەستن بە دابینکردنی وزە بە نرخێکی کێبڕکێکار ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری هەبێت لە کورتخایەندا.

گۆڕانکاری دیجیتاڵی و تەکنەلۆژی لە ئەڵمانیادا گرنگی بە بەدەستهێنانی گۆڕانی دیجیتاڵی لە کەرتە پیشەسازییەکاندا لە زیادبووندایە، بەڵام هەندێک کۆمپانیا ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە لە خێرا گونجاندن لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر توانای ڕکابەرییان هەبێت.

بێکاری سەرەڕای خاوبوونەوەی ئابووری، بەڵام ڕێژەی بێکاری ئەڵمانیا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەورووپا کەمە و لە دەوروبەری 5-6%دایە، بەڵام کەمیی هێزی کارامە و تایبەت لە هەندێک کەرتدا هەیە کە ئەمەش ئاسەنگی بۆ داهاتوو دروست دەکات، بێگومان حکومەت  سیاسەتی ئابووری و پاڵپشتی وەک پاکێجێکی هاندانی ئابووریی بەرفراوانی پێشکەش کرد بۆ پشتگیریکردن لە بازرگانی و بەکاربەران لە کاتی پەتای کوڤید١٩ و دوای پەتاکە و ڕەنگە ئەم سیاسەتانە لە داهاتوودا بەردەوام بن بۆ پشتگیریکردنی گەشەکردن، بەڵام لەهەمانکاتدا بەهۆی ئەو خەرجییانە فشار لەسەر بودجەی گشتی هەیە.

کاریگەرییە جیۆپۆلەتیکییەکان لەسەر کەرتی پیشەسازی گرژییەکانی بازرگانی جیهانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و کاریگەرییەکانیان لەسەر زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانیش کاریگەرییان لەسەر ئەڵمانیا هەیە، بەهۆی ئەوەی وڵاتێکی زۆر وابەستە بە هەناردەکردنە، هەر خاوبوونەوەیەک لە ئابووری جیهانی یان گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی بازرگانیدا ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی پیشەسازییەکەی هەبێت.

کۆچ و دامەزراندن لە بەرامبەر کەمیی کارامەییدا، کۆچ بووەتە بژاردەیەکی سەرەکی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی کار، ئەڵمانیا پرۆگرامی تایبەتی ڤیزە پێشکەش بە پیشەگەرە لێهاتووەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەکات، بەتایبەتی لە بواری تەکنیکی و پزیشکیدا، بەڵام تێکەڵبوون بە بازاڕی کار بۆ هەندێک لە کۆچبەران وەک تەحەدایەک دەمێنێتەوە.

   کەلێنێکی بەرچاو لە نێوان هەرێمەکان لە ئەڵمانیا لە ڕووی هەلی کار و هەلی ئابوورییەوە هەیە، لە کاتێکدا شارە گەورەکانی وەک بەرلین و میونشن و فرانکفۆرت ڕێژەی کەمی بێکاری و هەلی کارێکی بەرفراوان لە گشت بوارەکاندا هەیە ، ڕەنگە ناوچە گوندنشینەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی زیاتر ببنەوە لە ڕاکێشانی وەبەرهێنان و هەلی کارێکی باش.

لە کۆیی ئەو پێشهات و ئاستەنگیانەی سەرەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوپەیمانی ترافیک کە لە سێ پارتی سیاسی لە ئەڵمانیا پێکدێت کە بریتین لە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا، سەوزەکان (هاوپەیمانی 90/سەوزەکان) و پارتی دیموکراتی ئازاد، زاراوەی " هاوپەیمانی ترافیک" ئاماژەیە بۆ ڕەنگی لایەنەکان ، سوور (SPD)، سەوز (سەوز) و زەرد (FDP)، هاوشێوەی ترافیک لایت.

هاوپەیمانی ترافیک دوای هەڵبژاردنی فیدراڵی لە ئەیلوولی 2021 هاتە ئاراوە، دوای ئەوەی هیچ لایەنێک زۆرینەی ڕەهای بەدەست نەهێنا، گفتوگۆی هاوپەیمانان پێویست بوو بۆ پێکهێنانی زۆرینەی حکومەت، پارتی SPD بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شۆڵز وەک بەهێزترین هێز لە هەڵبژاردنەکەدا دەرکەوت، هەرسێ لایەن لەسەر هاوپەیمانی ترافیک ڕێککەوتن لە ٨ی کانوونی دووەمی 2021 و ئۆلاف شۆڵز بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دیاریکرا . 

ئامانج و بەرنامەی لە پێشینەی هاوپەیمانی ترافیک  لە ڕێککەوتنی هاوپەیمانییەکەیدا لەسەر چاکسازی و پاراستنی کەشوهەوا و گواستنەوەی وزە ، و خێراکردن لە  کۆتاییهێنان بە وزە بەردینیەکان و، فراوانکردنی وزە نوێبووەکان و پێشخستنی جووڵەی بەردەوام ، بەهێزکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و کارگێڕیدا، لەگەڵ کەمکردنەوەی باج ، و کاروباری کۆمەڵایەتی و دادپەروەری و زیادکردنی کەمترین مووچە بۆ 12 یۆرۆ، چاکسازی لە بوارەکانی نیشتەجێبوون و سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، چاکسازی کۆمەڵایەتی  و شلکردنەوەی قەدەغەکردنی حەشیش و نوێکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری.

جیاوازی نێوخۆیی و ئایدۆلۆژیا سیاسییە جیاوازەکانی ئەو سێ لایەنە چەندین جار ناکۆکی لێکەوتەوە و، بەتایبەتی لە پرسەکانی وەک سیاسەتی بودجە و ڕێوشوێنی پاراستنی کەشوهەوا و چاکسازی کۆمەڵایەتی، نادڵنیایی ئابووری لە بەرامبەر گێژاوی ئابووری جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و فشارەکانی هەڵاوسان، بەجۆرێک بوو ناکۆکیەکانی قوڵترکردەوە و هاوپەیمانیەتی ترافیک هەڵوەشایەوە ، و لە ئێستادا کێشەی سیاسی لەم وڵاتە دروست بووە  ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دوایی قوڵبوونەوەی ناکۆکیەکانی لەگەڵ وەزیری دارایی کریستان لینتنە لە پارتی FDP بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی دا لە مانگی 3ی ساڵی داهاتوو و بەشێک لە فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن داوادەکەن لە سەرەتایی ساڵی نوێ وە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت .

ئەو ئاستەنگیانەی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان و قەیرانە ئابوورییەکان دروستی دەکەن، کاری حکومەتیان قورستر کردووە، سەرەڕای ئەوەش، هاوپەیمانی ئامانجیەتی بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی پلانە چاکسازییەکانی بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو پێشکەوتنە بەڵێندراوانە بەدەستبهێنێت ئەگەر بەبێ فراکسیۆنی FDP بێت .