
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كەی سه‌رۆك وه‌زیران مێژوویی و ستراتیژییە

له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییەکی گرنگی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و چوونیان به یه‌كده‌نگیی بۆ به‌غدا، ڕاگەیاند. له كاتێكدا ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه كرا، ئیتر كات و ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌نگانه نه‌ماوه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار بكه‌ن به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتن، یان هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی یاریكردن به قووتی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه له به‌غدا، ئه‌و گوتاره ناجۆر و په‌رشوبڵاوه بوو كه له‌ناوماندا هه‌بووه و كاتێك دێته سه‌ر پرسی مووچه و بودجه‌ی كوردستان، له به‌غداوه هیچ حزبێك جیاناكاته‌وه و سزای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات. بۆیه میكانیزمی ئه‌م جاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێکی یه‌كگرتوو به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی برسیكردن، هه‌ر حزبێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یه‌كگوتارییه‌ی گه‌لی كوردستان بێت، ده‌بێته به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ی سزای خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن.
هه‌رێمی كوردستان، نیه‌تپاكیی خۆی پیشان داوه به‌رانبه‌ر به هه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدا. له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، له‌سه‌ر ئه‌وه بووه، كه له ماوه‌ی شەش مانگدا، یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق پەسەند بکرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرفتی بودجه و مووچه‌ی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت؛ به‌ڵام ئه‌وه بۆ چوار ساڵ ده‌چێت یه‌ك هه‌نگاو له‌و باره‌وه نه‌نراوه.
له‌باره‌ی یاسای بودجه‌ی عێراقیش، كه پشكی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكاره‌كانی دیاری كرابوون، به‌غدا به‌وه‌شه‌وه پابه‌ند نه‌بووه، دواتر بڕیاری دادگای فیدراڵییش هه‌بووه به‌وه‌ی ده‌بێت مووچه‌خۆرانی كوردستان هاوشێوه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق، له كاتی دیاریكراودا مووچه‌ی خۆیان وه‌بگرن به‌ده‌ر له هه‌ر بابه‌تێكی سیاسی؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ش پابه‌ندیی پێوه نه‌كراوه و گرنگه دادگای فیدرالیش دووباره كۆمێنتی له‌و باره‌وه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها بەپێی خشتەکانی تەرخانکراوی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ، کە بڕی (11) ترلیۆن و (576) ملیار دینارە، تەنیا بڕی (10) ترلیۆن و (752) ملیار دیناری بە فیعلی خەرج کردووە. بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆی خۆی، 960 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە خەرج کردووە، سەرەڕای ناردنی بەشی خەزێنەی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئەوەشی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە بۆ خەرجیی بەکاربردن، تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پرۆژەکانی وەبەرهێنان، خەرج کراوە.
له‌باره‌ی پرسی ئه‌وه‌ی ئایا حکوومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی ناوخۆی ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ بکات؟ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراستەی بەڕێز کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كردووه، سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، كه (بەڵێ ئامادەین تەواوی داهاتی ناوخۆ، نەوتی و نانەوتی ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ بکەین، لە بەرامبەردا حکوومەتی فیدراڵ تەنیا مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێرێت. با بودجەی وەبەرهێنانیش نەنێرن، تەنیا مووچە بنێرن، ئێمە نیوەی داهاتی ناوخۆ دەنێرین و ئەمەشمان پەیڕەو کردووە تا مانگی 10، کە ئەوان مووچەیان بڕی).
بۆیه دوای گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه به حكوومه‌تی عێراق، ئیتر كاتی بیانووگرتن و كاتكوشتن نه‌ماوه و ناكرێت چیتر خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر پاساوی جیاواز برسی بكرێ و جەماوەری کوردستان به قسه‌ی ناڕاست و هه‌واڵی پڕوپاگه‌نده بوروژێنرێت، ده‌بێت به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌ستی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م سیاسه‌ته ببینه‌وه و هەر حزبێك لە دەرەوەی ئەم ویستە شەرعییەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بێت، خەڵك لێی قبووڵ ناكات. ئێستا كاتی یەكگرتن و یەكهەڵوێستییە.
حزب و لایەنی سیاسیی كوردستان هەن، چەندین ساڵە هاوار دەكەن خەتای حكوومەتی هەرێمە و هیچ ڕەخنەیەك لە حكوومەتی بەغدا ناگرن، با یەك جار لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حزبەكانی دیکە هاوهەڵوێست بن و لە بەرەی خەڵك و حكوومەتی هەرێمدا بن، بزانە چۆن بەغدا ناچار دەكەن هەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا مووچە و بودجەی كوردستان بنێرێت.
با یەك جار لەبەر خاتری خەڵك، ئەوە تاقی بكەنەوە.
دەسەڵاتدارانی بەغدا، هەمیشە ناكۆكیی نێوخۆیی دەقۆزنەوە و ئەگەر هەموو حزبەكانی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بە یەك دەنگ، پێداگریی لە ماف و مووچەی خەڵكی كوردستان بكەن.
كاك مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانێكی بەهێز و خۆڕاگرە، وێڕای بەردەوامیی بە ئاوەدانی و بنیاتنانی ژێرخان و كوردستانێكی بەهێز، له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر خه‌ت بووه بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ گرفته‌كان بدۆزرێته‌وه. بۆ ئه‌م قۆناغه، له گۆڕانكاریی ناوچه و هه‌ڵكشان و داكشانی ئه‌منی و سیاسی واده‌خوازێت، كه له به‌غداوه ده‌سه‌ڵاتداران بێنه ژێر باری داواكاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی كوردستان، به‌پێچه‌وانه‌وه، ڕه‌نگه بۆ داهاتووی حكوومه‌تی سوودانی باش نه‌بێت، چونكه دواجار له ئه‌گه‌ری هه‌ر بڕیارێكی كوردستان، حكوومه‌تی عێراق به ناشه‌رعی و له‌رزۆكی ده‌مێنێته‌وه.