کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
گرنگی چوونی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئیتاڵیا له‌م كاته‌دا چییه؟
په‌یوه‌ندیی ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی گرنگ و ستراتیژیدایه، به‌تایبه‌ت له بواری بازرگانی و پیشه‌سازیدا. رۆما، جیا له‌وه‌ی گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه له ئاستی جیهان و ئه‌وروپا له‌هه‌مان كاتدا خۆشه‌ویستی و بایه‌خێكی زۆریان بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.
سه‌رۆك بارزانی، ئێستا له رۆمایه دیدارێکی مێژووی لەگەڵ پاپا هەبوو دوای دیدارەکە، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ قەداسەتی پاپا لیۆی 14یەم، بە فەرمی داوای کردووە ڤاتیکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی لەم قۆناغە هەستیارەدا مافەکانیان پارێزراو بێت و ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە.
له‌م كاته‌دا، بایه‌خی ئه‌م سه‌ردانه زۆر گرنگه، چونكه له‌لایه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت له داڤۆسه و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی جیهان هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی كورد، ده‌نگی كورد ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی جیهان.
كاتی خۆشی پاپا فرانسیس كه سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو و پێزانینی زۆری هه‌بوو بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌خۆگرتنی ئاواره كریستیانه‌كان كه‌به‌هۆی توندوتیژی و جه‌نگی داعشه‌وه ئاواره‌ی كوردستان بووبوون.
ئیتالیا، له رووی په‌یوه‌ندی بازرگانییه‌وه گرنگی زۆر به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، ته‌نیا له ساڵی 2025 له كوردستان 90 مۆڵه‌تی هاورده‌كردن بۆ كاڵا ئیتاڵییه‌كان به‌بازرگانان دراوه كه کۆی بەهای هاوردەکردن گەیشتووەتە 73 ملیۆن دۆلار، ویستی ئیتاڵیا بۆ بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ كوردستان له ئاستێكی زۆر گه‌وردایه كڕیارێكی گه‌وره‌ی نه‌وتی كوردستانه؛ به‌پێی ئاماره‌كان نزیکەی %30بۆ %40ـی کۆی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی ئیتاڵیا دەکرێت. ئەمە وایکردووە پەیوەندییەکە لە بازرگانییەکی ئاساییەوە بۆ هاوبەشییەکی ستراتیژی بگۆڕێت، بناغه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه زۆر گرنگه بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جیهان كه له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ئه‌م بناغه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رانبه‌ر به دۆزی ره‌وای كورد، بۆیه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و دیداری له‌گه‌ڵ پاپا و به‌رپرسانی ڤاتیكان گرنگی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ پشتیوانی له رۆژئاوای كوردستان كه ئێستا هه‌موو ئومێده‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵچنراون.
كوردستان له‌سێبه‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، ئاشتیانه سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئایینه جیاوازه‌كان پێكه‌وه ده‌ژین، به‌رهه‌می ئه‌م پێكه‌وه ژیانه زاده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵی شۆڕشی بارزان و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و تێروانینی ئێستای سه‌رۆك بارزانییه بۆ رێزگرتن له بنه‌ماكان مافی مرۆڤ و یه‌كسانیی له‌نێوان هه‌مووان، په‌یامی ئێستاش به ئاراسته‌ی راگرتنی جه‌نگه له رۆژئاوای كوردستان و پارێزگاریكردنه له‌خه‌ڵكی سڤیل هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به ئاراسته‌ی راوه‌ستانی جه‌نگ و سه‌قامگیری و ئارامی جێگای ده‌سخۆشی و ستایشی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه به‌تایبه‌ت له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و به‌ئیستاشه‌وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی له رۆژئاوای كوردستان له ئارادایه، بۆیه هه‌ر پشتیوانیه‌كی ڤاتیكان له پارێزگاری كوردان له رۆژئاوای كوردستان گرنگه و كاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخه‌كه، چونكه جیاله له كورد پێكهاته و ئایینی دیكه‌ی جیاوازیش له‌و پارچه‌ی كوردستان ده‌ژین .
سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك هێما ئاشتی و مه‌رجه‌عی گه‌لی كوردستان، نه‌ك له سوریا و توركیا هه‌وڵه‌كانی رێزلێگیراون بۆ ئاشتی به‌ڵكو له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌وڵی زۆری داوه كه ئیداره‌دانی عێراق راستبكرێته‌وه و ده‌ستوور بكرێته بنه‌مای كاركردنی هێزه سیاسییه‌كان.
ئامۆژگاری سه‌رۆك بۆ عێراقی تازه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی له‌به‌رچاو بگیرابایه قه‌د دۆخی ناوچه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هاتنی داعشیشه‌وه كه پێشووتر سه‌رۆك هۆشداری زۆری دابوو له‌و باره‌وه، بۆیه هه‌وڵ و پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بۆ رۆژاوای كوردستان به‌رهه‌مدار ده‌بێت و خه‌مخۆری و هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی پاراستنی كوردستان به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری كردوه‌ته‌وه كه تا دێت پشتیوانی فراوانتر ده‌بێت، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ناكرێت هه‌میشه كورد وه‌ك شه‌ڕكه‌ر ته‌ماشا بكرێت كورد خاوه‌نی قه‌زیه‌یه‌كی خۆیه‌تی و ده‌ستبه‌رداری نابێت".