کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
زمانی ژمارەکان و لێدانی دڵی شار؛ مەسرور بارزانی لە وەرچەرخانێکی گەورەی ئیدارەداندا
لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، هەرێمی کوردستان شایەتی پێشکەوتنی بەرچاو بووە لە بوارەکانی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بە تایبەتی سیاسەتی ژینگەیی.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم هەوڵی دامەزراندنی مۆدێلێکی نوێی گەشەپێدانی داوە بە گرنگیدان بە مۆدێرنکردنی پێکهاتەکانی حوکمڕانی و پەرەپێدانی حکوومەتی ئەلیکترۆنی و چاکسازی لە سیستەمی بانکی و باشترکردنی ژێرخانی وزە و گواستنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژینگەیی. ئەم بابەتە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێبازێکی شیکاریی وەسفکەر، دوو میحوەری سەرەکی ئەم پێشهاتانە دەکۆڵێتەوە، بەڕێوەبردنی پاشماوە و پرۆژەی پشتێنەی سەوزی هەولێر و لێکەوتەکانیان لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەردەوام و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا شی دەکاتەوە.
وێرای ئه‌و هه‌موو وه‌رچه‌رخانه گرنگه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به تایبه‌ت له دروستكردنی ژێرخانی حكوومه‌تی ئه‌لكترۆنی و گۆڕانكاری له سیسته‌می بانكی له شێوازی كاشه‌وه بۆ مۆدێرن، و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی رووناكی كه كاره‌بای كوردستانی كرده 24 كاتژمێری و دروستكردنی به‌نداو و پۆند و دانانی به‌هێزترین سیسته‌می ئاسایشی خۆراك و جێبه‌جێكردنی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی قیرتاوكردن و چاكسازی له رێگاوبانه‌كانی كوردستان هتد.. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌وه‌ی زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه یان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وه‌ك پێویست باس نه‌كراوه وه‌رچه‌رخانی گرنگی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه له كۆنترۆڵكردنی زبڵ و خاشاك و دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه‌ی به ته‌نیا له هه‌ولێر به قه‌د دوو گه‌وره‌شاری ناوچه‌كه رۆژانه زبڵ و خاشاكی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر پلان و ستراتیژیه‌تی كابینه‌ی حكوومه‌ت نه‌بوایه ئەسته‌م بوو بتوانرێت ئه‌مه كۆنترۆڵ بكرێت، بابه‌تی دووه‌میان جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزاییه كه به پێی دوایین توێژینه‌وه كه چه‌ند مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كردویانه به رێژه‌ی 2 تا 3 پله گه‌رمی له شاری هه‌ولێر كه‌م ده‌كاته‌وه.
تا نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر شاری هەولێر زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ تۆن پاشماوەی لە رۆژێکدا بەرهەم دەهێنا. ئەم قەبارەیە لە پاشماوە، لە غیابی پلانی گشتگیر و ژێرخانی کاریگەر بۆ ریسایکلکردن، بە شێوەیەکی سەرەکی وەک ناشتنی راستەوخۆ لە شوێنەکانی کەڵەکەبوونی پاشماوەدا گواسترایەوە. ئەم جۆرە ناشتنە بێ ئەندازیارییە، جگە لە داگیرکردنی زەوییەکی بەرفراوان، لێکەوتەی زیانبەخشی لەسەر کوالیتی خاک و سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و تەندروستی هەوای شارەکان هەبوو.کابینەی نۆیەم بە جێبەجێکردنی زنجیرەیەک چاکسازی رێبازی بەڕێوەبردنی پاشماوەی گۆڕی. ئەم چاکسازیانە ئەمانەی خوارەوەیان لەخۆگرتبوو:یەکەم: پێداچونەوە بە گرێبەستەکان بۆ کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی پاشماوە و کەمکردنەوەی تێچووی حکومەت دووم: زیادکردنی هۆشیاری گشتی لە رێگەی هەڵمەتە ژینگەییەکانەوە سییەم: هەنگاونان بەرەو دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوە وەک سەرچاوەیەکی وزە.
بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2025، نزیکەی 684 هەزار تۆن پاشماوە لە سەنتەری شاری هەولێر کۆکراوەتەوە، کە یەکسانە بە تێکڕای رۆژانەی نزیکەی هەزار و 900 تۆن. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زبڵ و خاشاكه له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت كه‌م نییه و پێشتر و له ساڵی 2015دا، له رێگه‌ی شه‌ش كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت زبڵی به‌رده‌م ماڵه‌كان و شه‌قامه‌كان كۆده‌كرانه‌وه و له زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه ژێر خاك ده‌كرا، دوو ملیار و 465 ملیۆن دیناری عێراقی تێچووی ته‌نیا مانگێكی پاككردنه‌وه‌ی شار بوو، كه دواتر له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پێداچوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به گرێبه‌سته‌كاندا، گرێبه‌ستی نوێ كرا و تێیدا، تێچوو به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كرایه‌وه و سنووری پاككردنه‌وه‌ش زیاد كرا، به‌پێی گرێبه‌ستی نوێ، ساڵانه 7 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت گه‌ڕێندرایه‌وه.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ئێستا پشتیوانی لێ ده‌كرێت، هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ته له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌كانی لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كانی جیهان له دوبه‌ی به‌وه‌ی چۆن كۆنترۆڵی ژینگه‌ی ناوچه‌كه و گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا بكرێت، به‌پێی پلانی حكوومه‌ت تادێت ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كان زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئاستی زبل له‌شاره‌كان كه‌متر ده‌بێت، بۆنمونه به‌پێی پلانی نوێی حكوومه‌ت رۆژانه 1000 تۆن زبڵ له‌شاری سلێمانی كۆده‌كرێته‌وه و به‌شێوه‌ی زانستی له‌رێگای چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، پاشماوه‌كانی وه‌ك وزه به‌كارده‌هێنرێته‌وه بۆ كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ كه ئه‌مه وه‌رچه‌رخانی زۆر گرنگه له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌م پلانه له كابینه‌ی نۆیه‌م كاری له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌وه‌ی كراوه له كۆنترۆڵكردنی زبڵ بێ وێنه‌یه، هاوشێوه‌ی شۆرشی توركیایه له دوای ساڵی 2000 بۆ پاكردنه‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌سته‌نبول و ئهنقهراگیرایهبهر، به‌ڵام ده‌بێت رێژه‌ی ژێرخاك كردنی ئه‌و زبڵه كه ئێستا له سلێمانی له %40 و له هه‌ولێر لە ساڵی 2003 وە 10 تا 15 مەتری ئاسۆیی زبڵی تێدا ژێرخاك ده‌كرێت، ژێرخاككردنی ئه‌و بڕه‌ش هه‌ر زۆره و پلانی نوێی ستراتیژی ده‌وێت.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە هەولێر ناتوانرێت تەنها بۆ گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی بگەڕێنرێتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ شارنشینی خێرا و کەمبوونەوەی رووپۆشی رووەک و بەرزبوونەوەی رووبەرە رەقەکانی وەک قیر و کۆنکرێت، کە دیاردەی "دوورگەی گەرمای شار"ی توندتر کردووە. ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی شارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی دەوروبەری و لە ئەنجامدا بەکارهێنانی وزە بە تایبەت بۆ ساردکردنەوە و کاریگەری لەسەر کوالیتی ژیانی هاووڵاتیان دەبێت. لەم جۆرە بارودۆخانەدا، پڕۆژەی پشتێنەی سەوز، وەک چارەسەرێکی بنەمادار بە سروشت، وەڵامێکی ستراتیژییە بۆ ئەم تەحەدایە، چونکە بە پێچەوانەی چارەسەرە تەکنەلۆژییەکانەوە، لە هەمان کاتدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پلەکانی گەرما و باشترکردنی کوالیتی هەوا و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی ژینگەیی بە بەکارهێنانی توانا ئیکۆلۆژییەکان. دیزاینی فرە قۆناغی پڕۆژەی پشتێنی سەوزی هەولێر، گوزارشت لە رێبازێکی وردە بەڵام سیستماتیک دەکات بۆ جێبەجێکردنی. لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی 4200 هێکتار و چاندنی 700 هەزار نەمام، وەک پێوەرێکی بنەڕەتی، دەتوانێت ژێرخانی ئیکۆلۆژی سەرەتایی دابین بکات بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی ناوخۆیی و زیادکردنی شێی رێژەیی. فراوانکردنی پڕۆژەکە لە قۆناغی دووەمدا بۆ 11 هەزار هێکتار نوێنەرایەتی هەوڵێک دەکات بۆ فراوانکردنی کاریگەرییە ژینگەییەکان لە ئاستی ناوخۆییەوە بۆ ئاستی شارەکان. لە کۆتاییدا، دیزاینە گشتییەکە کە بریتییە لە دروستکردنی پشتێنەیەکی درێژی 78 کیلۆمەتر و پانی 2 کیلۆمەتر لە دەوروبەری شارەکەدا، نیشان دەدات کە ئامانجی پڕۆژەکە تەنها جوانکردن یان زیادکردنی شوێنی سەوزایی نییە، بەڵکو دروستکردنی قەڵغانێکی کەشوهەوای دەوروبەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونی گەرما و باشترکردنی کەشوهەوای شاری هەولێر.
هەروەها دەتوانرێت جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە هەشت قۆناغ و گرنگیدان بە چاندنی نەمامی میوەی وەک زەیتوون و هتد.. لە روانگەی گەشەپێدانی بەردەوامەوە شیکاری بکرێت. جگە لە سوودە ژینگەییەکان، ئەم هەڵبژاردنە پاساوی ئابووری و کۆمەڵایەتیش هەیە، بەو پێیەی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی زنجیرەی بەرهەمهێنان و دروستکردنی هەلی کار و تەنانەت بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراکیش. بە واتایەکی تر پڕۆژەی پشتێنەی سەوزی هەولێر تەنها دەستێوەردانێکی ژینگەیی نییە، بەڵکو نموونەی تێکەڵکردنی سیاسەتەکانی کەشوهەوایە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی شارستانی.
پێداچوونەوەیەک بە ئەدای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ماوەی خولی سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، ئەوە دەردەخات کە پێویستە ئەم ماوەیە وەک خاڵی وەرچەرخان لە پێناسەکردنەوەی رۆڵی حکومەت لە بەڕێوەبردنی گەشەپێدانی شار و ژینگەیی هەڵسەنگێندرێت. ئەوەی ئەم قۆناغە لە قۆناغەکانی پێشوو جیا دەکاتەوە، تەنیا جێبەجێکردنی پڕۆژە یان خزمەتگوزارییەکانی گەشەپێدان نییە، بەڵکو گۆڕانکارییە لە “لۆژیکی حوکمڕانی”دا؛ بەو مانایەی کە پرسە ژینگەییەکان چیتر وەک کاریگەری لاوەکی گەشەپێدان سەیر ناکرێت، بەڵکو وەک پێکهاتەی ناوەندی لە داڕشتنی سیاسەتی گشتیدا ناسێنراون. بەڕێوەبردنی پاشماوە و پڕۆژەی پشتێنی سەوزی هەولێر، لەم چوارچێوەیەدا، پڕۆژەی گۆشەگیر نین، بەڵکو نیشانەی گۆڕانی پارادایم بەرەو حوکمڕانییەکی بەردەوام.
بەڵام گرنگی راستەقینەی ئەم ڕێوشوێنانە کاتێک زیاتر دەردەکەون کە لە چوارچێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شیکارییان دەکەین، ناوچەیەک کە زۆرجار رووبەڕووی ئاستەنگەکانی وەک گەشەی خێرای شارەکان و فشار لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان و لاوازی ژێرخانی ژینگەیی دەبێتەوە. لە چوارچێوەیەکی وەهادا هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی پاشماوە و هەنگاونان بەرەو ریسایکلکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کەشوهەوا لەسەر ئاستی شارەکان دەتوانن وەک مۆدێلێکی ئیلهامبەخش بۆ شار و حکومەتەکانی دیکەی ناوچەکە بێت. بە تایبەتی، تێکەڵکردنی سیاسەتە ژینگەییەکان لەگەڵ ئامانجە ئابوورییەکان- وەک بەکارهێنانی پاشماوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە یان چاندنی درەختی میوە- نوێنەرایەتی رێبازێکی واقیعی و فرەڕەهەند دەکات بۆ گەشەپێدان.