کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر: هیوادارین بەم زووانە حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت

ئەلبرێخت ڤۆن ویتکە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدراڵی لە هەولێر
ئەلبرێخت ڤۆن ویتکە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدراڵی لە هەولێر

ئەلبرێخت ڤۆن ویتکە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدراڵی لە هەولێر، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستان 24 ، ڕۆژی دووشەممە جەختی لە پابەندبوونی ئەڵمانیا لە فراوانکردنی وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵ و کەرتە ئابوورییەکانی دیکەدا کردەوە.

کونسوڵی گشتی ویتکە، تیشکی خستە سەر پابەندبوونی بەردەوامی ئەڵمانیا بە  هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر سوودە هاوبەشەکانی پەیوەندییە بەهێزەکان لە ساڵی 2025 کردەوە.

کونسوڵی گشتی ئاماژەی بە سەردانی ئەم دواییەی بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا کرد، لەوانەش سەردانەکانی بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری و دکتۆر تۆبیاس لیندنەر، جێگری وەزیری دەرەوە، وەک بەڵگەیەک لەسەر نیازی ئەڵمانیا بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان. 

ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان شەراکەتێکی بەهێز دەیانبەستێتەوە کە بە متمانە و هاوکاری هاوبەشی نزیک دەناسرێتەوە، بە تایبەت لە هەوڵە هاوبەشەکاندا بۆ گەشەپێدانی ئابوری کۆمەڵایەتی، سەقامگیری و پڕۆسەی چارەنووسسازی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە دیارە.

 ڤۆن ویتکە ئاماژەی بە پێشکەوتنە بەرچاوەکانی ئەو بوارانە کرد کە پشتی بەستووە بە هاوکارییە بەرچاوەکانی ئەڵمانیا و لە ساڵی 2014ەوە بڕی 3.4 ملیار یۆرۆی تێپەڕاندووە بۆ پڕۆژە جیاجیاکان لە سەرانسەری عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

دەربارەی پلانەکانی داهاتوو، کونسوڵی گشتی پابەندبوونی بەهێزی دەربڕی بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنانەکانی ئەڵمانیا لە  هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانیش بریتین لە ئاسانکاری پەیوەندییە بازرگانییەکان و پاڵپشتیکردنی سەردانی شاندە بازرگانییە کوردییەکان بۆ ئەڵمانیا، بەتایبەتی گرنگیدان بە کەرتەکانی وەک کشتوکاڵ، کە توانای گەشەکردن و هاوکارییان هەیە.

سەرەڕای ئاستەنگەکان، ڤۆن ویتکە گەشبینە بە زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و چاکسازییە بەردەوامەکانی کەرتی بانکی عێراق و حوکمڕانی بازرگانی وەک هەنگاوێک دەهێنێتەوە کە ئاڵوگۆڕی ئابووری زیاتر کارا دەکات و بەرزتر بکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی دەقی چاوپێکەوتنەکە کلیل بکە

Fly Erbil Advertisment