ئاماری ئەمڕۆی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکرایەوە
ئاماری نوێ
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 184 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 110 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەزار و 645 تووشبوو، ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و چارەسەرکراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، زۆربەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان، لە بەغدا، سەڵاحەدین، سلێمانی، بەسڕە و کەربەلان.
بە تووشبووە نوێیەکانەوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 53 هەزار 708 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش 27 هەزار و 912 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 160 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستاشدا، 326 کەس لە ژێر چاودێریی وردان و دۆخیان خراپە.