نرخی نەوت دابەزی

ئۆپێک کۆدەبێتەوە

K24- هەولێر:

بڕیارە دوو رۆژی دیکە رێکخراوی ئۆپێک  لەبارەی زیادکردنی بەرهەم کۆببێتەوە، ئەمەش نرخی نەوتی دابەزاند.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، گومانەکان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئۆپێک، نرخی نەوتی دابەزاندووە، بەجۆرێک، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 27 سەنت دابەزیووە و بە 42 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 40 دۆلار و 27 سەنت دابەزیووە.

لە نیسانی رابردوو، ئۆپێک بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بڕیاریدا نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەم بکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبوو، بڕیارە 15ـی ئەم مانگە بۆ هەمان مەبەست جارێکی دیکە کۆببێتەوە.