مۆڵەتی 22 پڕۆژە لە ھەرێمی كوردستان ههڵدهوهشێنرێتهوه
زەوی پڕۆژەكان دەدرێتە وەبەرھێنەرانی دیكە
K24 - ھەولێر:
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان مۆڵەتی پڕۆژە لە 22 وەبەرھێنەر وەردەگرێتەوەو كە كەمتەرخەم بوونە لە دەستپێكردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان، جارێكی دیكە دەبێتەوە ھەلی وەبەرھێنان و دەدرێتە وەبەرھێنەرێكی دیكە.
د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ مۆڵەتی 22 پڕۆژەمان ھەڵوەشاندەوە، چونكە پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە و پڕۆژەكەیان جێبەجێ نەكردووە، دواتر زەوییەكان بە لیستێك دەدرێتەوە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی بۆ پڕۆژەكانی دیكە تەرخان بكرێت".
گوتیشی: "زیاتر لە 110 پڕۆژەمان ھەبووە كە كاركردن تێیاندا 0% بووە یان نزیك بووە لەو پڕۆژەیە، بەشێكیان كێشەی رۆتناتیان ھەبوو، یان كێشەی زەویان ھەبووە، بەڵام ئەو وەبەرھێنەرانەی زەویان پێدراوە و ھیچ كێشەیەكیان نەبووە و دەستیان بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە نەكردووە، پڕۆژەكەیان لێوەردەگیرێتەوە و زەویەكەش دەدرێت بە وەبەرھێنەرێكی دیكە، بۆ ئەوەی پڕۆژەی دیكەی لەسەر ئەنجامبدرێت".