سەرۆکی حکومەت ئەنجامدانی پێنج پڕۆژەی بەگوژمەی 20 ملیار دینار لە راپەڕین راگەیاند
بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە بنگردی دانا
K24 - هەولێر
سەرۆکی حکومەت بۆ یەکەمجار بەفەرمی سەردانی دەڤەری راپەڕینی کرد و لەسەر خواست و بەپێی داواکاریی خەڵکی دەڤەرەکە، چوار پڕۆژەی راگەیاند، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی دیکەشی دانا، کە سەرجەم پڕۆژەکان بە گوژمەی زیاتر لە 20 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.
پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:
1 - پڕۆژەی دەربەندی رانیە بنگرد، بەگوژمەی 11 ملیار و 378 ملیۆن و 745 هەزار و 800 دینار، کە ئەمڕۆ لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دانرا.
2- نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی دەڤەری راپەڕین بەگوژمەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار.
3- دروستکردنی شەقامی 60 مەتریی قەڵادزێ بە گوژمەی ملیارێک و 800 ملیۆن دینار.
4- دروستکردنی شەقامی جووتسایدی بازاڕی رانیە بە گوژمەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار.
5- دروستکردنی سەنتەری شێرپەنجەی مەمک بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار.
پێش ئەوەی بگاتە رانیە، ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت لە توویتێکدا گوتی "من ئێستا لە رێگەم بەرەو رانیە... مەبەستمانە یارمەتیی ئیدارەی راپەڕین بدەین بۆ ئەوەی سوود لە توانا ئابوورییەکانی وەربگرێت. بەپەرۆشم بۆ ئەوەی راستەوخۆ گوێیان لێبگرم و بزانین دەتوانین چی زیاتر بکەین".
پاشان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە بنگرد، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی "ئه‌و ده‌ڤه‌ره به درێژایی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران شه‌هید و قوربانیان داوه، دواتریش بوو به ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین. به خوێنی گه‌نجانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كوردستان رزگاركرا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تێكی شایسته‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكات".
ساتی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە بنگرد
دروستکردنی پردی دەربەندی رانیە بنگرد تەنیا ئاسانکاری نییە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان لەنێوان دەڤەری راپەڕین و سلێمانی و بەری مەرگە، کە ناوچەیەکی کشتووکاڵی فراوان و بەپیتە، بەڵکو رێڕەوێکی بازرگانیی گرنگیشە بۆ بەستنەوەی مەرزی کێلێ بە تۆڕی رێگاکانی پارێزگای سلێمانی و ئاسانکارییە بۆ گەیاندنی دانەوێڵە و بەروبوومە کشتووکاڵییەکانی دەڤەرەکە بە شار و شارۆچکەکان بە نرخێکی هەرزانتر.
"دڵسۆز و ورد و خێرا"
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ئامانج جێبەجێ دەکرێت، کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییە. وریا محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئامانج لە گوتارێکدا لە مەراسیمەکە گوتی "کارکردن لە ئاوی قوڵدا ستافی شارەزا و تەکنیک و تەکنەلۆجیای تایبەتی دەوێت، بۆیە کۆمپانیاکەمان ئامادەسازی کردووە و پلانمان هەیە بۆ کارکردنی شەو و رۆژ لە پردەکەدا... بە درووشمی کۆمپانیاکەمان کە: دڵسۆز و ورد و خێرایە".
پردەکە درێژیی 420 مەتر، پانیی 15 مەتر و بەرزیی 30 مەتر دەبێت، لە چەند وەرزێکی ساڵدا ئاو هێندەی پردەکە بەرزدەبێتەوە.
"بۆ یەکەمجارە پرد بەو شێوازە لە کوردستان دروستبکرێت"
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە گوتارێکدا لە مەراسیمەکە ئاشکرای کرد، پردەکە بەشێوازێكی نوێ دروستدەکرێت، كە یەكەمجارە لە ھەرێمی كوردستان لە دروستكردنی پرد بەكاردەھێندرێت".
مەسروور بارزانی لەبارەی خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە، رایگەیاند "دیاره ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌ت به هاووڵاتییان، وایانكردووه لایه‌نه ناحكومییه‌كان و خێرخواز و حزبییش، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه زیاتر خزمه‌ت به هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست بگه‌یه‌نن. ئێمه، هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان به ئه‌رێنی ده‌زانین و ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین".
گوتەکانی سەرۆکی حکومەت لەکاتێکدان لەم کابینەیەدا سەرەڕای قەیرانی دارایی، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەموو جیهان کە کوردستانیشی گرتووەتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام بوون، یان دەستیان پێکردووە لەوانە: پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، کردنەوە و بەگەڕخستنی چەند وێستگەیەکی کارەبا و نۆژەنکردنەوەی چەندین شەقام و رێگا و خزمەتگوزاریی دیکەش.
مەسرور بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی دەڤەری راپەڕینی کرد کە سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه ته‌ندروستی و داراییه‌ی تووشیان بووه، خۆڕاگر بوون، گوتیشی "به‌تایبه‌تی ده‌مه‌وێ سوپاسی هه‌موو پزیشك و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان بكه‌م، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناخۆشییانه، دیسان به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردن و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی خۆیان".
دەقی گوتارەکەی مەسرور بارزانی لە مەراسیمەکە: