
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
نه‌مانی متمانه، قۆناغی پێش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت

كاتێك حكوومه‌تی نوێی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌ست به‌كار بوو، ئومێدێكی زۆر هه‌بوو نێوانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ڕێره‌وێكی ده‌ستوور و یاسایی هه‌نگاو بنێت و رێز له رێككه‌وتنه‌كان بگیرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی به حكوومه‌تی نوێی عێراقدا، چونكه كلیلی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌یه كورد له‌ناوخۆیدا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق رێكه‌وێت دواتر سه‌رۆك كۆمار حكوومه‌تی نوێ راده‌سپێرێت<
هه‌رێمی كوردستان ئه‌و فاكته‌ره گرنگه بوو له عێراقدا كه نه‌یهێشت پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له‌سه‌ر رێره‌وی خۆی لابدات، له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی نوێی عێراق، بڕیار بوو له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا یاسای نه‌وت و گاز، له په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌رێنرێت كه له ساڵی 2007ـوه‌وه چاوه‌ڕانی ده‌رچوونیه‌تی، به‌ڵام راگیراوه، هه‌روه‌ها بڕیار درا رێككه‌وتنی شنگال له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ جێبه‌جێ بكرێت، كه ئه‌م بابه‌ته له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووی عێراق واژۆ كرابوو، جیا له‌وه‌ش بۆ پرسی مووچه و بودجه‌ی كوردستان، گه‌ره‌نتی ئه‌وه كرا له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م پرسه به لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتن جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌و باره‌وه 4 رێككه‌ون كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو هیچ یه‌كێك له‌و پرسانه كه بناغه‌ی گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا بوون هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ریان نه‌نرا، سه‌رئه‌نجام ئه‌و گرفتانه درانه ده‌ست دادگای فیدراڵی ئه‌ویش ئه‌وه‌نده لێكه‌وته‌ی سیاسی له‌سه‌ر دروست بوو دادگای فیدراڵی ئێستا له عێراق له لێواری داڕووخانی متمانه‌یه به‌وه‌ی هیچ به‌هایه‌كی بۆ خۆی نه‌هێشته‌وه.
به‌داخه‌وه، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌ی حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ دامه‌راوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دواجار تووشی دارووخانی متمانه‌یان ده‌كات، نه‌مانی متمانه له هه‌ر ده‌وڵه‌تێك قۆناغی پێش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، كاتێك وه‌زاره‌تی دارایی نه‌توانێت بڕیار بدات و وه‌زاره‌تی به‌رگری بێ ده‌سه‌ڵات بێت و دادگا هیچ به‌های نه‌مێنێت، ئیتر دێن دامه‌زاروه‌ی دیكه تاقی ده‌كه‌نه‌وه ئێستا په‌نایان بردوه‌ته‌وه به‌ر ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت كه خوابكات به‌ده‌ردی دادگای فیدرالی نه‌چێت.
پێشووتر سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی نه‌مانی متمانه‌وه هۆشداری دابووه لایه‌نه عێراقییه‌كان كه كاتێك په‌شیمان بوونه‌وه له بنه‌ماكانی فیدراڵیه‌ت و وه‌لا‌نانی ده‌ستوور، ئیتر دامه‌زاروه‌كانی دیكه ناتوانن قه‌د به‌بێ لایه‌نانه بریار له‌سه‌ر پرسه‌كان بده‌ن، عێراق به‌بێ ئه‌و هه‌موو سه‌رێشه‌ی ئێستا بۆخۆی دروستكردووه، ده‌یتوانی به‌گه‌رانه‌وه بۆ بنه‌ماكانی ده‌ستوور زۆر گرفت چاره‌سه‌ر بكات، پێشووتر بۆ چوونێك له عێراق هه‌بوو كه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانه كه گرفتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و تێڕوانینێكی وا دروستكرابوو كه ئه‌مه گرفتی هه‌رێم و به‌غدایه و ده‌ستووری نییه، به‌ڵام ئێستا قۆناغێكی نوێ له عێراق دروست بووه نه‌ك سوننه‌كانیش له‌گه‌ڵی نین، به‌ڵكوو به ئاشكرا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، و سه‌ركردایه‌تیی باڵای شیعه‌كانیش پێیان وایه به‌رده‌وامی قۆناغی ئێستای عێراق كاره‌ساته و ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و هه‌ڵدێر ده‌بات.
مه‌ترسییه‌كی دیكه له عێراقدا سه‌ری هه‌ڵداوه به‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر لابه‌لا ده‌درێت، كه په‌رله‌مانی عێراقیش به ده‌ردی دامه‌زراوه‌كانی دیكه ببرێت، و ئێستا له‌م قۆناغه زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت به‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رچوون و ده‌بێت حكوومه‌تی جێبه‌جێیان بكات وه‌لاوه بنرێن، بۆ نموونه یاسای بودجه‌ی عێراق كه پرسی چاره‌سه‌ری بودجه‌ی كوردستان و موچه‌ی روون كردووه‌ته‌وه، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر باس ناكرێت، له دوای ئه‌و یاسایه‌وه كه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، 7 جار حكوومه‌تی عێراق بڕیاری جیاوازی له‌سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا داوه كه به‌شێكی زۆریان به مه‌زاجی سیاسی بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زۆر جێگای ترسه نه‌مانی متمانه‌یه له بابه‌تی رێككه‌وتنی سیاسی. هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا نزیكه‌ی، 7 رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه بۆ پرسی بودجه‌و مووچه، به‌ڵام كاتێك به‌غدا پێوه‌ی پابه‌ند نابێت، ئیتر هیچ به‌هایه‌ك بۆ رێككه‌وتنیش نامێنێته‌وه، سه‌رئه‌نجام كاتێك ده‌وڵه‌ت متمانه‌ی نه‌ما قۆناغی هه‌ڵوه‌شانه‌وه دێته ئاراوه، كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه خۆ هه‌ر ئه‌وه نییه رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵكو كاتێك هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك رۆڵی خۆی نه‌بینێت و كه‌س قه‌واڵه‌ی كه‌س نه‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یه كه ئێستا له عێراقدا ده‌بینرێت، جیا له‌وه‌ش له ماوه‌ی نه‌مانی ئه‌و متمانه‌یه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵمان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی مووچه هات و نه‌هات و چاره‌سه‌ر بوو یان نه‌بوو، ئه‌و پرسانه چاویان له‌سه‌ر لاده‌برێت كه ستراتیژین وه‌ك بابه‌تی ماده‌ی 140 و رێككه‌وتنی شنگال و زۆر پرسی دیكه.