کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
مه‌سرور بارزانی چۆن وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما نه‌خشه‌ی كوردستانێكی به‌هێزی بونیاد نا
مه‌سروور بارزانی، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما توانی له‌ماوه‌ی ئه‌م 7ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆرانكاریی گه‌وره بكات له ژێرخانی ئابووری و دیجیتاڵی و گه‌شانه‌وه‌ی كوردستان به جۆرێك له نه‌خشه‌ی ئاوه‌دانی كوردستان بناخه‌یه‌كی پته‌وی هه‌یه كه نه‌وه‌ی داهاتوو شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، ته‌نیا له سێكته‌ری ژێرخانی ئابووری و دیجیتاڵی و خزمه‌تگوزاری گشتی 22.7 ملیار دۆلار خه‌رج كراوه، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بووه و ده‌توانین بڵێین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌و بواره‌دا تۆماركراوه، هه‌موو سێكته‌ره‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌سكه‌وتیان هه‌بووه، هەر له كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵیه‌وه بیگره تا كۆتایی.
كاریزمایی مه‌سرور بارزانی له ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت، یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كابینه‌یه‌بووه، به‌یه‌ك تیم و یه‌ك بیروباوه‌ر ئه‌ویش خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه، شۆڕشێكی گرنگ له پێشخستنی كوردستان روویداوه كه بوه‌ته‌وه جێگەی خواست و ستایشی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه گه‌وره‌ترین هیوایه له شه‌ڕو ئاڵۆزی و خراپی ئیداره‌دان له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، كوردستان بتوانێت سنووره‌كان تێپه‌رێنێت و قه‌یرانه‌كان بكاته ده‌رفه‌ت.
به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی مه‌سرور بارزانی ناویه‌تی، هه‌نگاوی زۆر گرنگ بوون و یه‌كانگیربوون له‌گه‌ڵ بڕیاری كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت له پرسی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا دا له‌م كابینه‌یه، بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی، حکوومەت 9 بەنداوی نوێی بە تێچووی 265.7 ملیار دینار دروستکردووە، توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە. (گۆمەسپان بە 95 ملیار و دوین بە 88 ملیار دینار) گەورەترین پڕۆژەکانن. هاوكات 30 پۆند تەواو کراون و 57 پۆندی دیکەش لە قۆناخی جێبەجێکردندان. لە کەرتی ئاوی پاکیشدا، رۆژانە 2,564,000 مەتر سێجا ئاو بۆ 1,181,000 هاوبەش دابین دەکرێت.
له بواری ئاسایشی خۆراكدا، كۆڵه‌گه‌ی گرنگی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ته، مه‌سرور بارزانی شۆڕشێکی كردووه ژێرخانی ئاسایشی خۆراك به جۆرێك رێكخراوه، ته‌نیا له وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8% بۆ 12% بەرزبووەتەوە. کابینەی نۆیەم 4 سایلۆی گەورەی بە توانای 160 هەزار تۆن و بە گوژمەی 90 ملیار دینار دروستکردووە. ئێستا 13,943 کۆمپانیا و 1,341 کارگە لەم کەرتەدا کاردەکەن و بەرهەمە ناوخۆییەکان وەک هەنار، سێ‌و و هەنگوین هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان دەکرێن. سایلۆی هەڵەبجە، گوژمەی 27 ملیار و 204 ملیۆن و 200 هەزار دینار لەسەر رووبەری 52 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.
به‌هه‌مان شێوه‌ی سێكته‌ره‌كانی دیكه كابینه‌ی نۆیه‌م شۆڕشی رێگەوبان و ئەندازەی هاتوچۆی كردووه، به جۆرێك لە کەرتی رێگەوبانی دەرەوەی شارەکان دا، 1,271 پڕۆژە بە تێچووی 5.322 تریلیۆن دینار و بە درێژیی 5,940 کیلۆمەتر پلانیان بۆ دانراوە. لەم رێژەیە دا 810 پڕۆژە تەواو کراون. هەروەها لە ناوەوەی شارەکان دا 2,248 پڕۆژەی شەقام و پرد بە تێچووی 2.05 تریلیۆن دینار جێبەجێ کراون. ئەندازەی هاتوچۆش بە جێگیرکردنی 60 پرد، 68 کیلۆمەتر پەرژینی ئاسنین و 21,600 هێمای هاتوچۆ پەرەی پێدراوە. دوایین پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوبان كه مه‌سرور بارزانی خۆی به‌شدار بوو له كردنه‌وه‌ی رێگای شه‌قڵاوه بۆ قه‌ندیل، كه بووه ترێندی زۆرێك له میدیا جیهانییه‌كان كه شۆفێر به‌شێكی شه‌قامه‌كه بە نۆتەی میوزیکی سروودی ئه‌ی ره‌قیب دەبڕێت.
هه‌روه‌ها کابینەی نۆیەم له كه‌رتی چاکسازی و دیجیتاڵکردنی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دا هه‌نگاوی زۆر گرنگی ناوه، زیاتر لە 29 سیستەمی دیجیتاڵی جێبەجێ کردووە، لەوانە سیستەمی "KRDPass"، "E-VISA" و پۆرتالی حکوومەتی هەرێم (GOV.KRD). لە بواری چاکسازیی داراییشدا، پڕۆژەی "هەژماری من" سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و زیاتر له ملیۆنێك فەرمانبەر تۆمارکراون و 638 ئامێری ATM دانراون. هەروەها 4,189 مووچەی نایاسایی و 29,338 خانەنشینی نایاسایی رێکخراونەتەوە. به‌م هه‌نگاوه مه‌سرور بارزانی، ناوی چووه قۆناغێكی گرنگی پیشكه‌وتنی كوردستان له‌وه‌ی كۆتایی هات به سیسته‌می كۆن و كلاسیكی بانقه‌كان و وه‌رگرتنی مووچه به‌شێوه‌ی كاش و سه‌ره‌گرتنی خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی مووچه، جیا له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له ئاستی هه‌موو جیهان دا ده‌توانن له‌رێگەی هه‌ژماره‌كه‌یانه‌وه مامه‌ڵه‌ی دارایی بكه‌ن و بچنه ناو تۆڕێكی فراوانی ئابووری سه‌رده‌مانه‌ی به‌دیجیتاڵكردنی بانکه‌كان.
هه‌روه‌ها له كابینه‌ی نۆیه‌م دا، ژێرخانی کارەبا و پڕۆژەی "رووناکی" یه‌كێكی دیكه بوو له‌ده‌سكه‌وته گرنگه‌كان كه‌به‌داخه‌وه وێرای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بینرێت كه چۆن رۆژانه له‌لایه‌ن گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌كانه‌وه، كیلگه‌ی گازی كۆرمۆر ده‌كرێته ئامانج و كاره‌بای24 كاتژمێری، خه‌ڵكی كوردستان گرفتی بۆ دروست بووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق گه‌ره‌نتی پاراستن و وشكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و هێرشانه بگرێت، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ گرفتێك له پرۆسه‌ی كاره‌بای24 كاتژمێر نایه‌ته پێشه‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر گرنگ بوو، توانی 6,000 مووەلیدەی ئەهلی کوژێنراونەتەوە. ته‌نیا له‌و كه‌رته‌دا به‌ده‌یان ملیار دۆلار خه‌رج كراوه. هه‌موو ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ش لێدانه له كابینه‌ی نۆیه‌م بۆئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌سكه‌وت به‌جیهان نیشان نه‌درێت.
هه‌روه‌ها له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان دا، کابینەی نۆیەم مۆڵەتی بە 778 پڕۆژەی وەبەرهێنان داوە. کەرتی گەشتیاری بە 102 پڕۆژە و بەهای 7.6 ملیار دۆلار لە پلەی یەکەمدایە، بەدوای ئەویشدا نیشتەجێبوون بە 6.8 ملیار دۆلار و پیشەسازی بە 4.6 ملیار دۆلار دێن. خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە، تەندروستی و کار لە کەرتی پەروەردەدا 273 قوتابخانەی نوێ دروست کراون و 3,000 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە. لە کەرتی تەندروستیشدا 79 نەخۆشخانەی نوێ و 31 بنکەی پسپۆڕی دامەزراون. سەبارەت بە رەخساندنی هەلی کار، کابینەکە 42,037 مامۆستای گرێبەستی کردووە بە هەمیشەیی و زیاتر لە 150,000 هەلی کاری لە رێگەی وەبەرهێنانەوە رەخساندووە.
له‌پرسی پاراستنی ژینگە و پێگەی نێودەوڵەتی، هه‌نگاوه‌كان زۆر ئومێد به‌خش بوون، رێژەی سەوزایی لە 15% بۆ 20% بەرزبووەتەوە. پڕۆژەی "پشتێنەی سەوزی هەولێر" بە درێژیی 150 کیلۆمەتر و چاندنی 7.7 ملیۆن نەمام دەستیپێکردووە. له‌چه‌ند رۆژی رابردوو قۆناخی دووه‌می پرۆژه‌كه ده‌ستیپێكرد، بینیمان چۆن به هه‌زاران خۆبه‌خش له پشته‌وه‌ی گوتاری مه‌سرور بارزانی، پێشمه‌رگه ئاسا كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌زووترین كات به‌رهه‌می هه‌بێت؛ ئه‌م هه‌موو پشتیوانییه فراوانه‌ی خه‌ڵك بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م له خۆڕا نییه وابه‌سته‌یه به هه‌بوونی ئیراده‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ گۆڕانكاری گه‌وره له به‌هێزكردنی ژێرخانی كوردستان، ئیراده‌ی مه‌سرور بارزانی، وزه‌ی به‌هه‌موان داوه به‌یه‌ك تیم له پێناوی سه‌رخستنی كوردستان كار بكه‌ین.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هەروەها هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی پێکەوەژیان ماوەتەوە و میوانداریی 853,458 ئاوارە و پەنابەری کردووە، کە ساڵانە 860 ملیۆن دۆلار تێچووی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە. ئەم داتایانە سەلمێنەری ئەوەن، کابینەی نۆیەم هەنگاوی گەورەی بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدانی هەمەلایەنە ناوە. هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه وای كردووه كه ئه‌م كابینه‌یه وێڕای ده‌سكه‌وتی گه‌وره، به‌ڵام خه‌ڵكانێك له ژێر ناوی جیاوازەوە ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بكه‌نه ئامانج، هه‌موو ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه متمانه‌ی خه‌ڵك و حكوومه‌ت له یه‌كتری داببرینن و بۆشایی له‌نیوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت ببێته كه‌رسته‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌نگی پێ كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه ئه‌و بڕوایه لای خه‌ڵك دروست بكات، چونكه پێشكه‌وتنی كوردستان و ئاوه‌دانی و كاریزمایی سه‌رۆكوه‌زیران هی گوتاری سیاسی و پیاهه‌ڵدان نییه، ده‌رئه‌نجامی كار و كرده‌وه و راستگۆیه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان دا.