
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
کاروانی ئۆتۆمبێلی ئاوەدانی و پێکەوەژیان

له‌پاڵ كردنه‌وه‌ی رێگای ستراتیژی شێخان-لالش، ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كوردستانی نیشانی جیهاندا كه خۆی شۆفێری ده‌كات و میری ئێزدیان له ته‌نیشتییه‌وه به‌ڵێنی خۆی بۆ ناوچه‌كه ده‌كاته كردار، دیمه‌نه‌كان وێنه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی له ناوچه‌كه ته‌واو كرد، جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه ستراتیژییه، په‌یامێك بوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر تێكدان و دواخستنی ڕه‌وره‌وه‌ی پێشكه‌وتن له كوردستان ده‌كرد، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مه‌سرور بارزانی له كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌وه‌بووه كه پێش ئه‌وه‌ی قسه بكرێت به‌رهه‌می كردار بینراوه، پرۆژه‌كراوه دواتر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك دیمه‌نی لێخوڕی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت شۆفێری بكات ڕێگای دروست كرد.
مه‌سرور بارزانی، كه‌وته پێش ئه‌وانه‌ش ددانیان تیژ كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی كاره‌باش به ده‌ردی ڕیگاوبان بكه‌نه ئامرازی بانگه‌شه‌ی سیاسی و هه‌موو كوردستانی رووناك كرده‌وه، به‌جیهانی گوت، ئیراده‌مان هه‌یه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پرۆژه‌ی فریاگوزاریی ئاوی خێرا گه‌یه‌نرا هه‌ولێر و بووه یه‌كێك له گه‌وه‌ترین پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكوومه‌ت له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واش بووه‌وه و له كابنیه‌ی نۆیه‌م هه‌ڵمه‌تی لابردنی مۆلیده و گه‌یاندنی كاره‌بای 24 كاتژمێریی و چاندنی ملیۆنان دار له پێناوی سه‌وزكردنی كوردستان كرده ئامانج و به‌رنامه‌ی خۆی، ره‌نگه خه‌ڵكێك پێی وابێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی سه‌وزكردنی كوردستان و لابرنی مۆلیده بابه‌تێكی لۆكاڵی بێت، به‌ڵام ئه‌مه له چوار چێوه‌ی به‌ڵێنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه له‌كۆنگره‌ی داڤۆس و لووتكه‌ی سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كانی جیهان، كه وه‌ك پلانی درێژخایه‌نی حكوومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی گۆڕانكاری خراپی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی به‌ڵێنی به سه‌ركرده‌كانی جیهان دا.
له كاتێكدا كه دۆخی رێگاوبان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر خراپه و به‌هۆی خراپی كوالێتی پرۆژه‌كانه‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌و رێگا تازانه‌ی له ناوچه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شاره‌كان دروست كراون، مه‌ترسی داڕووخانیان له‌سه‌ره و له‌م ماوه‌یه 4 گه‌وره پرۆژه‌ی رێگاوبانی عێراق شكستیان هێناوه، به‌ڵام له كوردستان ئاستی خزمه‌تگوزاریی به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی رێگاوبانی تازه به ستانداری جیهانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییانی رێگای هاتووچۆ و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به دروستكردنی رێگای تازه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگا كۆنه‌كان، ڕێره‌وی مه‌رگی بۆ رێره‌وی ژیان گۆڕیوه، بۆ نموونه له‌م كابینه‌یه‌دا ( 2681 کیلۆمەتر ڕێگا قیر کراوە، بە بڕی 1 ترلیۆن و 32 ملیار‌و 834 ملیۆن دینار)، له هه‌مان كاتدا ( 318 پڕۆژە بۆ ڕێگای گوندەکان ئەنجام دراون کە بە گشتی 317 ، کیلۆمەتر ڕێگا بووە). ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان (2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان ئەنجامدراون بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 40 ملیار دینار زیاتر).
ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گرنگ له‌بواری ڕیگاو بان له كوردستان، نوێگه‌ری خولقاندووه، چونكه ئیراده‌یه‌ك بۆ خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و ئه‌ندازیارانی كوردستانی دروست كردووه كه باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت و تواناكانیان كه‌متر نین له ئاستی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان، ئه‌مه هانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ش ده‌دات به كادیری ناوخۆیی و ده‌ستی خۆمانه كوردستان ته‌واو پێشبخه‌ن، و له‌و رووه‌وه‌شه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان ناو و ناوبانگی خۆی تۆمار كردووه، له دوایین سه‌ردانی شاندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان، سه‌ردانی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هه‌ولێریان كردووه جیا له‌وه‌ی كه سه‌رسام بوون به پرۆژه‌كه ده‌ستخۆشیان هه‌بووه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرۆسه‌كه ئه‌نجام دراوه، ده‌بێت ئیراده‌ی به‌هێزی ئه‌م ده‌ستی ئاوه‌دانییه و تواناناوخۆییانه ئه‌وه‌نده پشتیوانی بكرێت كه وه‌ك ئه‌زموون هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكرێت و وڵاتانی دیكه سوود له ئه‌زموونی كوردستان وه‌ربگرن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له22ـی ئایاری ئه‌مساڵ كاتێك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌ی كرد تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و خاڵه و گوتی: (پێمان خۆشه ئه‌زموونی كاره‌بای 24 كاتژمێری له كوردستانه‌وه بگوازینه‌وه‌ی بۆ هه‌موو عێراق)، ئه‌م قسه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌م پشتیوانی گرنگ بوو بۆ كادیری ناوخۆیی كوردستان كه هیچیان كه‌متر نییه له وڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهان، هه‌میش ته‌حهد‌دای كۆتایی هێنان بوو به قه‌یرانی 100 ساڵی رابردووی بێكاره‌بایی له عێراقدا.
ئه‌مه‌ی له كوردستان ده‌كرێت هه‌م په‌یامێكی ناوخۆیی بۆ كوردستان و هه‌میش په‌یامێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، به‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌هێزی پێشكه‌وتن و ئیداره‌دانی وڵات ده‌بێت ئامانجی هێزه سیاسییه‌كان بێت ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ده‌نا ره‌وڕه‌وه‌ی گۆرانكاری له ناوچه‌كه و پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته یه‌ك ناگرێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به دروستكردنی ئاسته‌نگ ناوچه‌كه له دواكه‌وتوویی و وێرانه‌یی بمێنێته‌وه.