گەلـــی كوردســـتان  لـــە ڕیفراندۆمـــدا متمانـــە بەخۆبوونـــی بـــۆ گەڕایـــەوە

گەلـــی كوردســـتان  لـــە ڕیفراندۆمـــدا متمانـــە بەخۆبوونـــی بـــۆ گەڕایـــەوە
گەلـــی كوردســـتان  لـــە ڕیفراندۆمـــدا متمانـــە بەخۆبوونـــی بـــۆ گەڕایـــەوە

 ڕیفراندۆم وەكو پرسـێكی نەتەوەیی و نیشـتمانیی گەورە و گرنگ بۆ گەلی كوردسـتان وەرچەرخانێكـی مێژوویـی و بووژانـەوەی هـزری نەتەوەیـی بـوو. 

ڕیفرانـدۆم بـۆ سـەربەخۆیی وەكـو مافێكـی سرووشـتیی گەلـی كـورد چەندین ڕەهەنـدی بەخۆوە بینی، ئەگەرچی لەلایەن نەیارانەوە بە مەبەسـتێك ناسـێنرا، گوایـە نەهێشـتنی یەكپارچەیـی خاكـی عێـراق و جیابوونـەوە و دامەزراندنـی دەوڵەتـی كوردسـتانە، بـەڵام هەرگیـز گەلی كـوردی ناچار نەكرد بـۆ دواخستن، یـان ئەنجامنەدانـی ڕیفرانـدۆم؛ بڵاوكردنـەوەی ئـەو جـۆرە زانیـاری و ڕێكلامـە نەرێنییانـە بەرانبەر ئـەو هەنـگاوە ڕەوایـەی گەلـی كوردسـتان و مەرجەعـی سیاسـی، مەسـعود بارزانی تەنیا بۆ دژایەتیكردنی گەلی كوردسـتان و سیمبوڵی نەتەوەیـی سـەرۆك بارزانـی و كەسـایەتییە كوردسـتانییەكان بـوو.

ئـەوە بـوو حكوومەتی عێراق بە سـوپا و میلیشـیاتەكانی حەشـدی شـەعبی و بە هاوكاریی وڵاتانـی هەرێمـی هێرشـیان كـردە سـەر خەڵكی سـڤیلی هەرێمی كوردسـتان، بـەڵام هەمـوو ئەمانـە نەیانتوانـی لـە ماهیـەت و گرنگیـی ڕیفرانـدۆم كـەم بكەنـەوە. 

ڕیفرانـدۆم توانی تاڕاددەیەكی ڕەها دەنگ و ڕەنگی نەتەوە و ئایین و ئایینـزاكان بـە جیاوازییـان لـە ڕوانگـە و ئایدیۆلۆژیاكانیشـەوە لـە هەرێمـی كوردسـتان یـەك بخـات و بـەرەو ئامانجێكـی بـەرزی نەتەوەیـی و نیشـتمانی ئاراسـتەی بكات، كۆدەنگییەكی ڕاددەبەدەری دروسـت كرد و بەشداربووان بە %92.7 بە بەڵێ دەنگیـان دا بۆ سـەربەخۆیی هەرێمی كوردسـتان، ئەم ڕێـژەیە وەڵامدانەوەیـەك بوو بۆ ئـەو زەوتكردنی ماف و پەراوێزخسـتنەی كە یەك سەدەیە دژ بە كورد و دۆزە ڕەواكەی لـەم ناوچەیەدا پەیڕەو كراوە 150 زیاتـر لـە .

 سـەرۆك بارزانـی كـە هەڵگـری بیروبـاوەڕی نەتەوەیـی و نیشـتمانیی گەلـی كوردسـتانە و میراتگـری ڕێبـازی شـێخ عەبدولسـەلام بارزانـی و مـەلا مسـتەفا  مـاوەی زیاتر لە 50 سـاڵە وەكـو پێشـمەرگە و سـەركردەیەكی دیـاری ناوچەكـە و جیهـان لە پێنـاو بەدەسـتهێنانی مافە ڕەواكانـی گەلی كورد و كوردسـتان خەبات دەكات. 

سـەرۆك بارزانی خاوەنی كەسـایەتییەكی كاریزما و لێهاتـووە و توانـی هەروەكو چۆن مەلا مسـتەفا بارزانی لە شۆڕشـی ئەیلوول هەمـوو كـوردی لـە پێنـاو دۆزی پیـرۆزی نەتەوەیـی كـورد، بـە یـەك ئاراسـتە و بـە یەكگرتوویـی بـەرە و شۆڕشـێكی سەرتاسـەری بـرد و شـاكاری شۆڕشـی ئەیلوولـی تۆمـار كرد، بە هەمان شـێوە توانـی لە پرسـی ڕیفراندۆمدا سـەرنجی گـەل و پارتـە سیاسـییەكان بـەرەو ڕیفرانـدۆم ڕابكێشـێت و لەژێر چەتری خواسـت و ویسـتی گەلـدا هەموویانی كۆكـردەوە، تاوەكو گەلی كوردسـتان لە ناو فەلسـەفەی سیاسـیدا بگەیەنێتە قۆناغێكی پێشـكەوتووتر لە مافـی كەلتـووری و خودموختـاری و فیدڕاڵی، وەكو جارێكـی دیكە گەورەترین نەتـەوەش لـە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسـتدا تووشـی هێرشـی سـڕینەوەی ناسـنامە و كۆمەڵكـوژی نەبێتـەوە، كـە لـە ڕابـردوودا چەندین جـار ئـەو كارە قێزەوەنەیان دژ بـە مرۆڤایەتـی دەرهەق بە كورد و كوردسـتانییان ئەنجـام داوە. 

هەرچەندە لـە سـەردەمی گڵۆباڵیزەیشـن و بـە هـۆی شۆڕشـی تەكنەلۆژیـای زانیـاری لـە هەمـوو لایەكـەوە هـەوڵ دەدرێـت ناسـنامەی نەتـەوەكان كاڵ بكرێتـەوە و نەیارانـی كوردسـتان بـە ڕووكـەش كار بـۆ ڕازیكردنـی كـورد دەكـەن، تاوەكـو دەسـتبەرداری مافـە ڕەواكانـی بێـت، بۆیـە زۆر گرنـگ بـوو گەلـی كوردسـتان لـە ڕێگـەی ڕیفراندۆمـەوە بـە گەلانـی ئازادیخـوازی جیهـان و كۆمەڵگـەی نێودەوڵەتـی ڕابگەیەنێـت: گەلـی كوردسـتان گەلێكـی زینـدووە و سـەربەخۆییان مەبەسـتە و چیتر قبووڵی پەراوێزخستن و سـڕینەوەی ناسـنامە کوردستان و هێرشـی دڕندانـە و گەمـارۆ ناكـەن. گەلی كوردسـتان لـەم ڕیفراندۆمەدا ئەو متمانـە بەخۆبوونـەی بۆ گەڕایەوە تاوەكـو بەرگری لە ناسـنامە نەتەوەییەكەی بـكات و چـیتر بـە پاسـاوی جۆربەجـۆر داواكاری و مافـە نەتەوەییەكانـی دوانەخـات، تەنانـەت ڕیفرانـدۆم بـۆ حكوومەتەكانـی ناوچەكـەش ئـەوەی سـەلماند كـە دەبێـت دان بـەو ڕاسـتییەدا بنێـن؛ كـورد نەتەوەیەكی ڕەسـەنی ناوچەكەیـە و خـاوەن خـاك و ناسـنامەی تایبـەت بـە خۆیەتـی و دەبێـت ڕێزیـش لەمافـە نەتەوەیـی و نیشـتمانییەكانی بگیرێـت و مافـە كەلتـووری و ئابوورییەكانـی پێشـێل نەكرێـت.

هەمـوو ئـەو هێـرش و ئابڵوقـە و ئازاردانەی گەلـی كوردیـش تۆزقاڵێك سـاردی ناكاتـەوە لە خەباتـە نەتەوەییەكـەی، بەڵكو بەپێچەوانـەوە زیاتـر پێداگـری دەكات لەسـەر مافـە نەتەوەییەكانـی و هـزری نەتەوەیـی زیاتـر و گەشـاوەتر دەبێـت. 

بەرز و پیرۆزبێت یادی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان. بژی گەلی کوردستان.