
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
نه‌وتی كوردستان به‌ره‌و به‌نده‌ری جەیهان و په‌یامه گرنگه‌كه‌ی سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی

ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕای گەیاند: كە ڕووداوێكی مێژوویی ڕووی داوە و دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان، خۆشبەختانە نەوتەكە لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە كرایەوە كە ئەمەش لە سوودی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵ ده‌درێت نه‌وتی كوردستان وه‌ك گرێ كوێره له لایه‌ن جیهانه‌وه نیشان بدرێت، ئه‌م هه‌وڵه به‌شێكی ده‌ستی ناوخۆیی و به‌شێكی عێراق و له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش به تایبه‌ت هه‌رێمایه‌تی ڕۆڵی تێداهه‌بووه، وه‌ك ئاراسته‌ی شه‌ڕانگێزو ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كوردستان هه‌میشه پاساویان هه‌بووه بۆ ڕاگرتن و وه‌ستاندنی نه‌وتی كوردستان، لەو كاتەوەی كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە بەو پاساوه‌ی گوایە فرۆشتنەكەی نایاساییە، به‌ره‌ی دژه كوردستانی هه‌وڵ ده‌دات له رێگەی جیاوازه‌وه بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دەست بەسەر دۆسیەی نەوتی كوردستاندا بگیرێت و ئەم دۆسیە گرنگە لەژێر دەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربهێندرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو هیچ ئامرازێك نه‌ما تاقینه‌كه‌نه‌وه له دروستكردنی فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری واقعی خۆیان بكه‌ن، له هه‌ڕه‌شه و هێرشی درۆن و به‌كارهێنانی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كار، هه‌مووشی له پێناوی ئه‌وه‌بوو كه حكوومه‌ت ناچار بكەن سازش لەسەر مافی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی وزە بە گشتی و نەوت بە تایبەتی بكات، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان خۆڕاگر بوون و داكۆكییان لەو مافەی خۆیان كرد كە دەستووری هەمیشەیی عێراق پێی داون، بەم جۆرەش ئەم ڕێككەوتنەی كۆتایی دەستكەوتێكی گەورەیە، چونكە سەروەریی هەرێمی كوردستانی بەسەر كەرتی نەوتی خۆی پاراست و نەوتەكە لەسەر سنوور و لە پێشابوورەوە ڕادەستی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەكرێت.
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی کە سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی و كابینه‌ی نۆیه‌می په‌یره‌وی كردووه، هه‌میشه نائومێدكردنی ئه‌وانه بووه كه ویستوویانه ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و دامه‌زاروه شه‌رعییه‌كانی كوردستان فه‌رز بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین شێواز تاقیكرانه‌وه سه‌ركه‌وتوونه‌بوون، به تایبه‌ت له دروستكردنی فشار بۆ شكستهێنانی سیسته‌می بانكی پێشكه‌وتوو (هه‌ژماری من) و (پرۆژه‌ی رووناكی) كاره‌بای 24 كاتژمێر و ڕێگریكردن له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەرگیز سازش لە هیچ مافێكی خەڵكی كوردستان ناكات كە بە دەست هاتبێت، بۆیە هەمیشە و لە هەر بوارێكدا نەیاران هەوڵی ئەوەیان دابێت مافێك لەو مافانەی بەدەست هاتوون وەربگرنەوە، تووشی نائومێدیی بوون.
لێره‌دا پێویسته خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه بزانێت كه ئەو ڕێككەوتنەی كراوە، تەنیا فرۆشتنی بەشێكی بەرهەمە نەوتییەكانی كوردستان لەخۆ دەگرێت لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، بەڵام دەسەڵاتی ئەوە ناداتە بەغدا كە دەستوەردان لە كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان بكات یانیش لە دژی خودی هەرێمەكە بەكاری بهێنێت. بۆیە پێویستە ئەوانەی ساڵەهای ساڵە بە پاساوی مووچە داوایان دەكرد حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كەرتی نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و سازش لە مافی خۆی بۆ ئیدارەدانی نەوتی كوردستان بكات، دان بە شكست و دۆڕانی خۆیاندا بنێن، چیدیکە په‌نا نه‌به‌نه به‌ر چه‌كێك كه تاقیكراوه‌ته‌وه پێشووتر و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه دووباره نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گەڕایەوە سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان، ئه‌م پرۆسه‌یه ناكرێت به‌كه‌م سه‌یری بكرێت، ئه‌مه هه‌وڵ و لێگه‌یشتنی خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی بوو، به‌وه‌ی ناكرێت هیچ ئاسته‌نگێك له‌و بارەوە هه‌بێت و ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نیشان دا بۆ ڕێككه‌وتن. له ئاستی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانیی گه‌وره‌ی هه‌وڵه‌كانی مه‌سرور بارزانی بوون، به‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه بكرێته‌وه، هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له ئاستی جیهان كه پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم كوردستان بوو ئه‌مه‌ریكا بوو، چونكه ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگاداربوون كه چۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی داوه ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت.