پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو پارتەی کرداری لە پێش دروشمەوەیە

پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو پارتەی کرداری لە پێش دروشمەوەیە
پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو پارتەی کرداری لە پێش دروشمەوەیە

سروشتی حزبی سیاسی لە چوونە نێو هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا سەرەتا گەڕان و دۆزینەوەی ئەو کۆدەیە کە سەرنجی هاووڵاتییانی پێ ڕادەکێشێت، تا ئێرە لە ڕوانگەی سیاسی و فیکری و بنەماکانی بەشداریی پارتی سیاسی لە هەڵبژاردن ئاساییە، ئیدی هەر جۆرە دروشمێک لە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینییەوە تا ئایدۆلجییەتی چەپ و هەموو جۆرە بیر و ڕایەک لە پرۆسەی سیاسییدا گرنگه‌ لەگەڵ بنەما چەسپاوەکانی کۆمەڵگەکەدا یەک بگرێتەوە.

پێش ئەوەی باسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەین، پێویستە ئاوڕێکی خێرا لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بدەینەوە، لەو کاتەدا پارتی دیموکراتی کوردستان وەکوو پارتی یەکەم و حوکمڕانی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، پێش ئەوەی بچێتە هەڵبژاردن، چەند دروشمێکی کردبووە بنەماکانی دەستپێک و نێوەڕۆکی هەڵمەتی بانگەشەکەی. خۆڕاگری، پێكەوەیی، ئاوەدانی و ئارامی لەو چەمكه‌ سەرەکییانە بوون کە پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لێ دەکردنەوە.

پارتی، پێش هەڵبژاردن و ئەزموونی چەندین ساڵەی نوێنەرەکانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەواهیدەری ئەو ڕاستییە بوون، کە بە خۆڕاگرییەکەی هەرێمی کوردستانی لە مەترسیی تیرۆر و هەڕەشەکانی ناوچەیی پاراست و بە ستراتیژییە جێگیرەکانی بۆ پەیڕەوکردنی باشتری گەشەسەندن لە هەرێم، بووە نموونەی ئاوەدانی لە عێراق و ناوچەکەدا، ئارامی و سەقامگیری و تەناهی لە هەرێمی کوردستان لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و پارتی، جێگەی بایەخی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانە بە گشتی. لە پێکەوەییشدا پارتی هەمیشە چەتری تەبایی و پاراستنی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان بووە و بۆ ئەوەش قوربانیی گەورەی داوە.

ئەم دروشمەی پارتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرزی کردووەتەوە (هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان) لە بنەڕەتدا باوەڕی پێیان هەبووە.

سەرۆک بارزانی لە دوای ئازادکردنی عێراق لە ساڵی 2003ـوه‌، بەردەوام بە کردار ئەوەی سەلماندووە کە هاوسەنگی بە ڕێگە چارەی سەرەکیی بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق دەزانێت، ئەگەر باس لە هاوبەشی بکەین، پارتی وەکوو حزبی کاریگەر و یەکلایکەرەوه‌ لە عێراقدا، هەردەم ڕێگەی چارەسەری هاوبەشیی یان شەراکەتی بۆ چارەسەری قەیرانە قووڵەکانی عێراق خستووەتە ڕوو، ئەمەش بۆ خۆی ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێت کە پارتی پێش هەمووان، شەراکەتی حەقیقی بۆ عێراقێکی سەقامگیر بە ڕێگەچارەی گونجاو زانیوە.

لە عێراقی پڕ لە کێشمەکێشم و ئالنگاریدا، سازان بەردەوام وەکوو چارەسەری بنەڕەتی و جێگرەوە بۆ کەمکردنەوەی درز و کەلێنی نێو لایەنە سیاسییەکان لێک دراوەته‌وه‌، چونکە دەرهاویشتە نەرێنییەکانی نەبوونی سازان و لێکتێگەیشتن لە عێراقدا بەردەوام حکوومەت و پەرلەمان و پرۆسە سیاسییەکەی خستووەتە مەترسییەوە، لەو ڕوانگەیەوە، پارتی بەردەوام جەختی لە سازان و دروستکردنی ژینگەی سیاسیی لەبار کردووەتەوە لە پێناو کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا. ئەم ستراتیژە لە دوای ساڵی 2003ـوه‌، دیدی سەرۆک بارزانی بووە بۆ پێکهاتن و کاری هاوبەشی و پێکەوەیی کە عێراق دەوڵەتێک بۆ هەمووان نەک ئەو کێشە و ئاستەنگانە بەردەوام دروست دەکران.

ئەوەی لێرەدا، گرنگە هەڵوەستەی لەسەر بکەین، ئەوەیە کە پارتی ئەو حزبەیە دروشمەکانی لە بنەڕەتدا کردارن، ئەم جۆرە لە تێگەیشتن و خوێندنەوەیه‌ بۆ واقیعیەتی سیاسەت لە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی 79 ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سەرچاوە دەگرێت،  بۆ هەوڵدان لە بە زیاتر کردەییکردنی ئەو دروشمانە، پێویستە لیستی (275) هەڵبژاردەمان هەبێت.