کاتێ حیکمەتی سەرۆك بارزانی و دەستکەوتەکان پێکەوە کۆدەبنەوە

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە لە 11 ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت، ئاواتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی ببێتە هێزی سیاسی پێشەنگ لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە زیادبووندایە. 

ئەم خواستە لەسەر بنەمایەکی جەماوەری تۆکمە و پۆڵایین و دەستکەوتی مەیدانی زۆر بەرجەستە و دیدێکی سیاسی هاوسەنگ دامەزراوە، کە واقیع و خواستەکان پێکەوە گرێ دەدات.

ئاواتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فەلسەفەیەکی سیاسی قووڵەوە سەرچاوەی گرتووە، کە سەرۆك مەسعود بارزانی پەرەی پێداوە و بەهێز و تۆکمەی کردووە، ژیربینی و دیدگای فراوانی سەرۆك بارزانی توانیویە پارتی دیموکراتی کوردستان بگۆڕێ بۆ مۆدێلێکی سیاسی هاوچەرخ، کە لە ناوچەکەدا بووە بە مایەی سەرسامبوونی ئەرێنی جیهانی ناوخۆ و دەرەوە. 

ئەم فەلسەفەیە پابەندبوون بە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد، مستەفا بارزانی، و کراوەیی بەڕووی پێشکەوتنی نوێ تێکەڵ کردووە. سەرۆك بارزانی هەمیشە سەرچاوەی ئیلهامی سەرکردە لاوەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و لەسەرووی هەموویانەوە سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی بووە، کە ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێی گرینگ و هەستیاری ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات. 

مەسرور بارزانی هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی وەکوو سەرۆکی کابینەی نۆیەم توانی زنجیرەیەک پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری و گرنگ ئەنجام بدات، کە یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی کوالێتی ژیان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەنگاونان بەرەو گەشەسەندی زیاتری هەرێم.

هەر لە پرۆژەکانی (ڕووناکی) کارەبا بگرە، کە بڕینی کارەبای بۆ نزمترین ئاست کەمکردۆتەوە، تا دروستکردنی بەنداوی ستراتیژی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوی هەرێم و پەرەپێدانی ڕێگاوبان و تۆڕەکانی گواستنەوە، هەموو ئەم پرۆژانە بێ خوێندنەوەی وورد ئەنجام نەدراون، بەڵکو لە ئەنجامی ستراتیژی درێژمەودا و پلاندانانی وورد و تێڕوانینێکی گەشەپێدانی گشتگیرەوە سەرچاوەیان گرتووە. 

گەشەپێدانی هەرێم لەڕووی ئاوەدانکردنەوە تەنیا  لایەنی دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێم نەبووە. ئەم گەشەپێدانە هاوکات بووە لەگەڵ برەودان بە پرەنسیپی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگای کورستانی و ڕێزگرتن لە ئازادییە گشتییەکان و مافەکانی ئافرەت و کردنی هەرێمی کوردستان بە مۆدێلێکی بێهاوتا لە ناوچەکەدا، کە دەکرێت چاوی لێ بکرێت لە بەڕێوەبردنی فرەیی و لەخۆگرتنی پلۆرالیزم لە چوارچێوەیەکی دیموکراسی مۆدێرندا. 

پارتی دیموکراتی کوردستان بەپشت بەستن بە بەرنامەی سیاسی خۆی و بە متمانەی بە جەماوەری دڵسۆزی کوردستان و توانای بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی کوردستان بۆ سەقامگیری و پێشکەوتن و پاراستنی کەرامەتی نیشتمانی مەبەستیە لەم هەڵبژاردنە ژمارەیەکی بێ وێنە تۆمار بکات لە بەدەستهێنانی دەنگەکان و ڕێژەی یەک ملیۆن دەنگ تێپەڕاێنێت. 

پارتی نە تەنیا  هەر خۆی وەکوو گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان دەزانێت، بەڵکو وەک هێزێکی سیاسی سەرەکی لەسەر ئاستی عێراق کار دەکات بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی ڕاستەقینە لە بنیاتنانی دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان. 

بۆیە لێرەوە لێرەوە پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ جەماوەری گەلی کوردستان بەهەموو چین و توێژەکانیانەوە ئەوەیە، کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە ئاستێکی بەرزی هۆشیاری جەماوەری هەیە و دەبێت ئەم هۆشیارییە لەسندوقەکانی دەنگداندا ڕەنگ بداتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە پارێزەری دۆزی نەتەوەیی کورد بووە و دەمێنێتەوە و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی هەرێم و داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی هەموو هاوڵاتیانی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەو ئایین و ئایینزاکانییەوە. 

بۆیە دەنگدان بەپارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی 11ی تشرینی دووەمی  2025 دەنگدانێکە بۆ ئایندەی کوردستان و هیوا و بەردەوامبوون لەسەر ڕەوتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.