 
                        غەریب عەلی سەلیم
نووسەر
کەناڵ کوردستان24 و کەرتی گەشتیاریی
ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 پیرۆزبیێت
 
                    تەلەفزیۆن بەناوبانگترین ئامرازە لەسەردەمی مۆدێرندا لە هەمانکاتدا کاریگەری لەسەر ڕەفتار تاک هەیە، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی تەلەفزیۆنیەوە ئەتوانرێت ژمارەیەک ڕیکلامی گەشتوگوزاری پەخش بکرێت، کە وێنە و دەنگ و ڕەنگ بەکاردەهێندرێت، بۆ بنەما گەشتوگوزارییەکانی و هۆکارەکانی ڕاکێشانی گەشتیاران دەردەخات، لەلایەنە باشەکانی ئەم ئامرازە ئەوەیە، کە کاریگەری لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە.
کوردستان24 یەکێکە لەو ڕاگەیاندنانەی کە لەمێژووی 10 ساڵی ڕابردوودا گرنگی دەدات بە ناساندن و بە بازارکردنی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و نووسین و وێنەی ڕەنگاونگی فۆتۆگرافەری دەربارەی ناوچە گەشتیارییە جیاوازەکان هەرێمی کوردستان.
ئامانجی ئەم کەناڵە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و کولتووری لای تاکەکانی کۆمەڵگە، چ لەسەر ئاستی گەشتوگوزاری ناوخۆی گەشتوگوزاری دەرەکی بێت، ئەمەش گیانی وابەستەبوون و پەیوەستبوون لەلای هاونیشتمانیان دەرخستنی ڕووی شارستانی و جیاوازی وڵاتەکەمان هاندانی پاڵنەرەکانی پێشوازیکردن لە گەشتیار بەهێزتر دەکات، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر خستنەڕووی جۆری چالاكیی و شێوازی بە بازاڕكردن بۆ ئەو شوێن و بەرهەمە گەشتیاریانەی دەتەوێت گەشتیاریی زۆر بێت و سوودی زیاتر وەربگرێت.
هەروەها بۆ ئهمڕۆ لەگەڵ پێشكهوتنی تهكنهلۆجیا و ژیری دەستکرد(AI) و سهرههڵدانی میدیای ئهلیكترۆنی و پێشكهوتنی سۆشیال میدیاو زیادبوونی هۆكارهكانی گهیاندن، ڕاگەیاندن گرنگی زۆری هەیە لەسەر ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتوگوزارییەکان، ئەم ئهركەش کوردستان24 توانیەتی لەخۆی بگرێت بۆ گهیاندنی زیاترین ههواڵ و ناساندنی و خستنهڕووی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بە دونیادا.
دواجار لەڕووی ئابوورییەوە خۆی لە ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ و کەمکردنەوەی بێکاری و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی ئابووری و داهاتی نیشتمانی باشترکردنی ژێرخانی ئابووری و زیادکردنی داهات و بەشداری حکوومەت لە پەرەپێدانی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری وەک پیشەسازی، گواستنەوە و پەیوەندییەکان، دابینکردنی چەندین پڕۆژە گەشتیاری دەبنێتەوە، دواجار پێدانی وێنەیەکی ئەرێنی دەرەکی وڵاتەکەمان، بە بەکارهێنانی ئامرازی ڕاگەیاندن وەک کوردستان 24، چونکە کاریگەری لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە.
بۆیە دەکرێت کەناڵی کوردستان24 لە مێژووی ڕاگەیاندنی میدیادا ببیتە یەکەم کەناڵ بۆ گرنگیدان بە ناساندن و بەبازارکردنی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئامادەکردنی هەوڵ، ڕاپۆرت، نووسین، بەرنامە و ڕۆژنامەنووسی گەشتیاری.