سەرۆك بارزانی و مەلای جزیری نهێنی ڕابوون و ژیانەوە

سەرۆك بارزانی و مەلای جزیری نهێنی ڕابوون و ژیانەوە
سەرۆك بارزانی و مەلای جزیری نهێنی ڕابوون و ژیانەوە

ئەگەر خوێندنەوەیەکی سادە بۆ ئەزموونی نەتەوە پێشکەوتووەکان بکەین، دەبینین هەر نەتەوەیەك بەربەستێکی شارستانی خۆی هەبووە، بەڵام توانیویە بە ویست و هیمەتێکی ڕاستگۆیانە سەختییەکان تێپەڕێنێ.

سەرۆك بارزانی، کە لە خانەوادەیەکی ئایینی سەر بە تەریقەتی نەقشبەندی پەروەردە بووە، لە ناخیکدا هەڵگری بڕوانامەیەکی عیرفانی قووڵ و باوەڕدار بە دەوڵەمدبوونی نیشتمانە و پشتی بە میراتی فەرهەنگی و شارستانیەتی کوردەواری و دیدگایەکی ڕوون بۆ ئایندە بەستووە، وەکوو قیبلەنومایەك بۆ گەیاندنی نیشتمان بە کەناری ئارامی. 

تەسەووف و تەریقەت وەکوو کەلتوورێکی دەوڵەمەندی مرۆڤایەتی بەشێکی پڕ بایەخی فەرهەنگی مەشایەخی بارزانی پێكهێناوە کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی و ڕەفتاری سەرۆك بارزانی. 

پاکژکردنەوەی ڕەوشت و چوونە ناو بازنەکانی باوەڕداری ڕاستەقینە، کە تەژییە لە خۆشەویستی و میهرەبانی، هەوڵی مرۆڤە تایبەتەکانە بۆ گەیشتن بە ترۆپکی پاکژی ڕوحی، بە چەشنێك هەرگیز ناپاك نەبێتەوە و زەبوونی و لاوازی ڕووی تێنەکاتەوە. 

بۆیە خۆشەویستی خودا بە شێوەیەکی ڕاستەقینە لەپێناو بەدەستهێنانی بەهەشت نییە، بەڵکو بۆ بەشداریکردنە لە لەو خۆشەویستییەی خودا، کە چۆن زاتی خۆی پێ خۆش دەوێ، ئەو کاتە نەمری بە نسیبی مرۆڤ دەبێت. 

ڕاستە عارفی گەورە شێخ ئەحمەدی جزیری ، ناسراو بە مەلای جزیری، شاعیرێکی کلاسیکی کورد و دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژوورووە، بەڵام ئەو سۆفی بووە و لەسەر ڕێ و شوێن  و تەریقەتی نەقشبەندی نوێکراوە بووە و ڕوحی بارگاوی بووە 

بە ئەرکی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و نەتەوەیی کوردی. 

هەر بۆیە سەرۆك بارزانی لە تەکیەی بارزان لە حزوری مەولانا شێخ ئەحمەدی بارزانی، هەمیشە ئیلهامی لە شیعرەکانی مەلای جزیری وەرگرتووە و دواجار بە ئەستێرەیەکی گەش ناوزەدی کردووە، کە هیچ کات لە ئاسمانی کوردستان ئاوا نابێت.

بونیاتنانی کەلتوور و ڕابوون لە ڕێگەی کارکردن لەسەر پەرەپێدانی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و دڵسۆزی بۆ خاك و نیشتمان دەکرێت. پەروەردە و خوێندنی ووردی میتراتی نەتەوەیی زۆر گرینگە بۆ درووستبوونی ڕینیسانسی نەتەوە و بەرزبوونەوەی پێگەی نەتەوە. 

سەردانەکەی سەرۆك بارزانی بۆ باکوری کوردستان و بەشداریکردنی لە سیمپۆزیۆمێك سەبارەت بە عارفی گەورە مەلای جزیری، ئەوەی زینددو کردەوە، کە کورد یەك نەتەوەیە، لە چوارچێوەی کەلتووری و لەناو دەقی شارستانی و لەناو پێوەرە مێژوویی و جوگرافییەکان و دەتوانێ بە ڕەچاوکردنی بنەما دیموکراسییەکان لە چوارچێوەیەکی سیاسی و لەسەر بنەمای کوردبوون کۆبێتەوە. 

نیشتمان ئەو ڕوح و سییەیە، کە وەکوو ئۆرگانێکی گرینگی مانەوەمانە لەسەر ژیان، نیشتمان ئەو دڵۆپە خوێنەیە، کە بە زیندوویی دەمانهێڵێتەوە، نیشتمان کێڵگەی دارستانێکی سەوزە لەناوەڕاستی ڕوحماندا، نیشتمان هەموو شتێکی جوانە لە ژیانماندا،  لە تەنیشت ئازادی و دیموکراسی بانگەشەی ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەی قووتدان و کۆنتڕۆڵکردن و سەپاندنی هەژموونی لایەنێك بەسەر لەیەنێکی تر  زۆرگرینگە بۆ ئایندەسازی. 

با هەموومان وەکوو سەرۆك بارزانی و مەلای جزیری لەناو هزرماندا ئەڤینی و تەسەوف و ڕاستی و خواپەرستی ببووژێنینەوە و خۆمان بە خاوەندی هەموو کوردستان بزانین، ئ

کورد بگەیەنێنە ئاستی میللەتان و رۆحی گشتی کۆمەڵگەی کوردی بڵند بێت و لە ئازادی و سەربەخۆییدا گوزارشت لە خۆی بکات. ئەوە نییە جزیری دەفەرموێ: 

"عاشقێ نازك و مەحبووبانم

تو نەبین بێ سەر و بێ سامانم

گولێ باغێ ئرەمێ بوهتانم

شەبچراغێ شەبێ کوردستانم"