شۆڤێنیزمی باخچەلی بەرامبەر بە کورد لە فۆرمێکی نوێدا

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

لەکاتێکدا تورکیا خەریکە پڕۆژەیەکی دیموکراسی، ئاشتی لەگەڵ کورد، پەسەند دەکات، کەسایەتی شۆڤێنیزمی باخچەلی بەرامبەر بە کورد لە فۆرمێکی نوێدا، خۆی دەردەخات.

 باخچەلی بە درێژایی تەمەنی سیاسی و سەردەمی سەرکردایەتی حزبەکەیدا، سیاسەتێکی شۆڤێنی دژ بە کورد پەیڕەو کردووە کە هیچ سوودێکی نە بۆ گەلی تورک و نە بۆ چارەسەری پرسە سەرەکییەکەی کورد نەبووە، بەڵکو سیاسەتەکانی لە دیارترین دەرکەوتەکانی، نکۆڵیکردنی فەرمی بووە لە ناسنامەی کورددا.

 ئەم سیاسەتانەی بووە هۆی دروستبوونی ململانێیەکی درێژخایەن و بەردەوام لەگەڵ کورددا، ئەمەو جگە لە ڕەچاونەکردنی بارودۆخی ناوخۆیی تورکیا، کە دامەزراوەی سەربازی و هەستیاری ناسیۆنالیستی وەک فاکتەرێکی کاریگەر لە سەرهەڵدانی کێشە و ئاژاوەکاندا مایەوە.

 ئێستاش دووبارە هەوڵی دروستکردنی فیتنە دەدات لە کاتی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری، دەوڵەت باخچەلی بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی لێدوانی داوە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات. 

قسەکانی باخچەلی لەکاتێکدا کە رێکەوتنی پرۆتۆکۆلی هەیە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا، بەڵام هەرچەندە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی پشتیوانیی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، کەچی  دەوڵەت باخچەلی وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەتی نەهێناوە، هێشتا بەو عەقلیەتە دواکەوتووەی مامەڵە لەگەڵ پرسە سەرەکییەکانی وڵاتەکەی دەکات. 

پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە لەم دواییانەدا بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی، تۆنی خۆی بەرامبەر بە کورد نەرمتر کردووە، بەڵام لێدوانەکانی ئەم دواییەی باخچەلی سەبارەت بە سەردانەکە، ئاماژەن بۆ بەردەوامیی گرژییە ئایدیۆلۆژییە بنەڕەتییەکان کە سەنتەری ناسیۆنالیزمی توندڕەوی تورکیان، بانگەشە بۆ باڵادەستی نەتەوەیی تورکیا و دژایەتی پێدانی مافی هاووڵاتیبوون بە کەمینەکان و گەلی کورد دەکەن، و هەر یەکلاکردنەوەیەک لەگەڵ گەلی کورد ڕەتدەکەنەوە، دژایەتی هەر چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەن کە لە ئاست خواستەکانیاندا نەبێت. 

واتە گۆرگ کە مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی دەشارێتەوە و دەگەڕێتەوە سەر سروشتەکەی خۆی، وا خۆی نیشان دەدات کە میهرەبان و دۆستانەیە،  قەت ناتوانن و دوژمنان هەرگیز دۆستانە دەرناکەون و لە هەمان کاتدا نیەتی زیانبەخشیان هەر زوو ئاشکرا دەبێت.