شەنگە هاوار کاکەیی
نووسەر
لەپایتەختی ڕەشید سیاسەتکردن نەوەک دڵداری
ئەگەر چاو بخشێنیینە لاپەرەی پەیوەندیەكانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەبینیین لە فەرهەنگی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، هەر لەکاتی دامەزراندنی حکوومەتی فیدراڵ تاوەکو ئێستا ،بەهیچ شێوەیەک گۆڕەپانی بەغدا سەبارەت بەو مەیدانی دڵداری ڕاکێشانی سۆزی کاتی نەبووە .
بگرە بۆ پارتی گۆڕەپانێکی واقعی بووە کاریکردوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و زامن کردنی مافە دەستورێکانی هەرێمی لەچوارچێوەی پەراوێزی فیدراڵیزمدا ،ئەوانەی پێیان وایە پەیوەندێکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا تەنیا کاردانەوەیەکی کاتیی سۆزداریە ، هەرگیز لەقوڵای ستراتیژی رێبازی بارزانی تێنەگەیشتوون.
کە پارتی دیموکرات پارتێکی نەتەوەییە مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە، لە بەرجەستەکردنی ئەتەکێتی سیاسی و دەمێکە درکی بەوە کردوە، کە پشت بەستن بەسەکۆیەکی لەرزیو وەک متمانە بە دراوێکی دۆڕاو وایە، چونکە ئەو سەکۆیە هیچ ساتە وەختێک شۆێنێکی ئارام نەبووە، بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی تێکڕای پێکهاتەکانی عیراق، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان سەرکەوتوو نەبوونە لەوەی لە ژێر یەک چەتردا ئەو پێکهاتانە کۆ بکەنەوە ،بۆیە پارتی لە پەیوەندییەکانیدا هەمیشە ،لەبری دڵخۆشبوون بە بریارە سەر زارەکییەکان ،پەنا بۆ شایستە دەستورییەکان و ڕێککەوتنە کۆنکرێتییەکان دەبات ،لە بری موجامەلەی کاتی .
دیارە لەهەڵبژاردنی ئەم جارەی سەرۆک پەرلەماندا بینیمان ، چۆن فراکسیۆنی زەرد لەناو پەرلەمان بە ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز مامەڵەی لەگەڵ پێشهاتەکانی دەکرد ، وەکو یاریزانێکی لێزان و نەفەس درێژ، ئەمە لەکاتێکدایە کەپارتی هێزی یەکەمە لە گۆڕەپانەکەدا، لایەنەکانی دیکە خەریکی ململانێ و دورشمبازین ، کەچی ئەو بەهێمنیەکی بێدەنگ کار بۆ چارەسەری ململانێکان بە شەراکەت و تەوازن و تەوافقێکی ڕاستەقینە، هەنگاوەکانی خۆسەر دەکات لەئەرزو خاکێک کە تەنیا سنوری جوگرافی کۆمان دەکاتەوە ،كە دیارە ئەم جۆرە سیاسەت کردنە لەڕووی وزەی ئیستیهلاکی سیاسیەوە پیویستی بە هێزێکی زۆرە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هاوکێشەکان .
لەم سەرو بەندەدا ئەم دیمەنە سیاسیە ئەوەمان پێدەڵێت کە، پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو چۆن لەهەرێمی کوردستان هێزی یەکەمەو پارتی دایکە، لە بەغدایش بەهەمان پێوەر بەهێزترین هێزە، هێزی لەوەدایە کە پارتی دیموکرات دڵداری سیاسی ناکات و بۆ هیچ لایەنێک و جەمسەرێکی سیاسی کار ناکات .
تەنیا کار بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافە دەستورییەکان دەکات، ئەوە پارتییە لەپایتەختی ڕەشید خەریکی چەسپاندنی ئەتەکێتی سیاسیە بۆ بونیاتێکی خۆسەر لە نەخشەی سیاسی عیراق، لەهەمان کاتدا ڕێگا نادات سۆزی سیاسی تێکەڵ بە بریارە چارەنوسازەکان بکرێت، کەواتە پارتی لێزانەو دەزانێت کەی و چۆن بریار دەدات دەزانێت کەی فشار دەکات و کەی دەرگای گفتۆ گۆکان بەکراوەیی دەهێڵێتەوە.
کاتێک دەڵێیین هێزی پارتی لەناو لەبەغدا تەنیا لەناو کەسانێک نییە، بەڵکو لە پێگە جێگرەیەدایە کە پارتی هەیەتی بۆیە چ گۆڕانکاریەک لە پۆستی سەرۆک پەرلەمان بێت یان لەتیمە دیپلۆماسییەکاندا یا بە جیگربوونەوەی فەرهاد ئەتروشی هیچ لە هاوکێشەکە ناگۆڕێت، بە پێچەوانەوە چونکە هێزی دکتۆر شاخەوان یاخود فەرهاد ئەتروشی هێزی پارتییە.
ئەمە نیشانەیەکە کەپارتی خاوەن تیمێکی لێزان و بەهێزە کەدەتوانن لەهەموو قۆناغێدا بەرگریکار بن .
دواجار ئەوەی ماوە بڵێم، پرۆژەکە بەهەڵبژاردنی هەیبەت حەلبووسی وەک سەرۆک پەرلەمان و عەدنان فەیحام جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەم کۆتایی هات، ئەوەی ماوە یاری گڕی دووەمە کە بە پێی مادەی ٢٧ دەستوری هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کە دەبێت لە پاش ٣٠ ڕۆژ دا پەرلەمان دەست و برد بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ بۆ عیراق ، کە دیارە بە پێی عورف و نەریتی سیاسی پشکی شیعەیە کە ئەو هێزە ڕادەستپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵ ، لێرەدا بەرپرسیارەتیەکی تازە چاوەڕوانی گەورەترین هێزی سیاسیە لە پایتەختی رەشید کە دڵنیاین ئەو هێزە بە سیاسەتکردن سەرقاڵە نەوەک دڵداری .