شەنگە هاوار کاکەیی
نووسەر
کوردانی رۆژائاوا لەپیرۆزترین شەڕن کە شەڕی خاک و وەتەن و دایکە
کورد لە سووریا نە میوانە و نە ڕێبوارە، کورد لەو وڵاتە خاوەن ماڵە ، کاتێک لەپێناسەیەکدا دەگەرێن بۆ وەسف کردنی ئەم شەرە سەپاوە کە ئەحمەد شەرع و هاو ئاوازەکانی دژ بە نەتەوەی کورد لە وڵاتی سووریا لە گەرەکە کوردیەکاندا بەرپایان کردوە ، هەڵبەتە پڕ پوخترین پێناسە لە دەفتەری سیاسەتدا هاتووە ، تەنها دۆزینەوەی دەستەواژەی شەڕی پیرۆزە.
بەو پێیەیی ئەم شەرە سەپاوە تەنها شەری بەرگری نییە، بەڵکو ، شەری مانەوەی نەتەوەیەکە کە ساڵانێکی دوورو درێژە بەئازاری چوار پارچەیی دەناڵێنێت و، چیتر ئەو ئەو جەستە زامدارە کە بەژن و باڵای بەرزە بە خۆ ڕاگری نەتەوەکەی رازی نیە خاک و کەرامەتی بکرێتە قوربانی ئەجیندای توند ڕەوی سیاسی .
بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی حەلەب و شارەکانی رۆژئاوادا دەگوزەرێت ،تەنها ڕوو بە ڕووبوونەوەی چەکداری نییە بەڵکو تاقیکردنەوەی ئیرادەی نەتەوەیەکە ،کە مێژووکەی بەخۆێن نووسیوەتەوە ، هەر بستە خاکێک کە شەرەفەڤانان دەیپارێزن ، بەشێکە لەو پیرۆزەیی کە بەرگری لێدەکات لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی کۆن ، مێژوو ڕەحم بەوانە ناکات کە بێدەنگ بوون بەڵام شانازی بۆ ئەوانە دەنووسێتەوە ، کە لەپێناو شەڕی پیرۆزدا بوونە قەڵغان .
چونکە مێژووی کورد لەو وڵاتە کۆنە و زیاتر لە ٨٥٠ساڵ لەمو بەر رسکاوە تا وای لێهاتووە وەکو داشە بەرد نەخشێندراوە بە ئاسەوارە مێژووەکانی ئەو وڵاتە ،کاتێک کوردانی ئەیوبی بەرابەرایەتی سەلاحەدینی ئەیبووبی سوریایان کردە چەقی بریار بۆ ئەوە بوو بەجیهانی زاڵم ڕابگەیەنن کە ئەوان خاون مێژوو شارستانیەت و خاوەن ماڵن ، وە بەردەکانی قەڵای حەلەب و ، قەڵای سەلاحەدین و قوتابخانەکانی دیمەشق تا ئێستایش نە عەرەبێندراون هەر بەزمانی کوردی دەدۆێن ئەوان پەیامی مانەوە خۆ ڕاگری بە گۆێچکەی جیهاندا دەچرپێنن و دەڵێین ئەوە ئێمە لێرەبووین کاتێک زۆر بەی نەیاران لە نەخشەی مێژوودا نەبوون .
چونکە باش ئاشنایین بە دێرەکانی مێژووی گەلو نەتەوەکەمان نە زوڵم لە کەس دەکەین نە زوڵمێش قەبۆڵ دەکەین ئەوە نەتەوەی کوردەو ئەوە شوناسی ڕاستەقینەی گەلێکی ستمدیدەیە .
بۆیە حەقمانە لە رێگای پێنووسەکانمانەوە داوای ڕاماڵینی هەر بێگانە پەرستێک بکەین کە دەیەوێت شەرعیەت بۆ تاقمی ئەحمەد شەرع و هاوشێوەکانی دروست بکات لەماڵەکەمان ئەوانەی سۆزی ئاینی دەقۆزنەوە ، وەکو ئامرازێک بۆ هەڵگیرساندنی شەرو داگیرکاری بەکاری دەهێنن ، ئەوانە هێشتا لە زگی دایکیانە لەدایک نە بوون پێمان بڵێن کورد سڕاوەتەوە لە نەخشەی جیهان ، سەڕەڕای ئەوەی ئەوانە کە گەورەترین مەترسین بەڵام ئەوە قەدەرەکی نەتەوەییە چیبکەین خۆ ڕاگرین ،چونکە تاقیکردنەوەی ڕابردوو فێری کردوین کە هەر کەسێک ئاین بکاتە پاساو بۆ سرینەوەی نەتەوەیەک ،تەنها خزمەت بە ئەجیندای داگیر کەران دەکات هیچ پیرۆزیەک لەو جۆرە تێڕوانینانە بەدی ناکرێت .
دیارە ئەو شەرە پیرۆزەی کە لە گەرەکە کوردێکانی حەلەب و هێلی پێشەوە تەماس هەڵگیرساوە دووبارەبوونەوەی مێژووە گڕی ئاگرێکی خامۆشکراوە لە ژێر گڵدا وا کوردانی ڕۆژاوا جارێکی تر لە نێوان بێدەنگی ئەمریکاو چاوێلگەی جیهانی بەتەنها بە بێ هیچ سەپۆرتێکی مادی و مەعنەوی و یاسایی بەتەنها بەرگری لە بوونی خۆیان دەکەن ، ئەم شەرە پیرۆزە چونکە شەری بەرگریە لەو میراتە دیرینەی کە ئەییووبێیەکان جێیان هێشتووە وە بۆمان وەکو ئیرسێکی نەتەوەیی ماوەتەوە بۆیە سڵ ناکەین لە بەرەنگاریدا بەئیرادەوە خۆڕاگرین کەلەشەری پیرۆزدا خۆێنمان دەرژێت هەرچەندە شەرمەزاریەکی ویژدانییە بەڵام پاراستنی کوردان تەنها ئەرکی شەڕەڤانان نییە بەڵکو ئەرکی ویژدانی هەر کوردێکە ،لە هەر کۆێی ئەم جیهانە بێت چونکە ئەوەی براوەیە لە شەری پیرۆز گرەوی بردنەوەی هەر بۆ خاوەن خاکە .