چین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە یەك خولەکدا بۆ 9 ملیۆن دۆلار بەرز دەكاتەوە
رۆژانە دەگاتە نزیكەی 13 ملیار دۆلار
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بازرگانی چین ئاشكرای كرد، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ جیھان لە خولەكێكدا دەگەیەننە نۆ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی بازرگانی چین پلانی بازرگانی خۆی بۆ داھاتوو ئاشكرای كردو رایگەیاند، بە ئامانجی فراوانكردنی كەرتی بازرگانی و بەرزكردنەوەی داھاتەكانیان، بەھای ھەناردە و ھاوردەكانیان لە یەك خولەكدا دەگەیەننە زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار، كە رۆژانە دەگاتە نزیكەی 13 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای زیانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای مانگی ئادار، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی 1.1% زیادیكردووە.
وەزارەتی بازرگانی چین پێشبینی دەكات، ساڵانە داھاتی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان بگاتە 32 ترلیۆن یوانە كە یەكسانە بە 4.9 ترلیۆن دۆلار، بەو شێوەیەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 30% بەرزبووەتەوە.