کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
كه‌ركووك له ژێر واقعێكی داگیركراودا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واقعی شاری كه‌ركووك واقعێكی داگیركراوه، هێزی سه‌ربازی له‌شاره‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه نه‌ك مه‌ده‌نی، و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له (ئۆتێل ره‌شید) كرا ته‌نیا نمایشێكی حزبی بوو و رێككه‌وتنی سیاسی بوو له پێناوی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی كورد له شاره‌كه بۆیه ده‌بینین هه‌ر رۆژه‌و دانیشتوانی كورد له شاره‌كه رووبه‌رووی سته‌مێكی تازه ده‌بنه‌وه دواین سته‌م هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره بووه بۆ سه‌ر چه‌ند مالێكی كورد و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دانیان دواتر داگیركردنی ماڵه‌كانیان
تائێستا نزیكه‌ی %70ی پۆسته‌كانی كورد كه 300 پۆسته له‌و شاره وه‌رگیراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكانی دیكه له شوێنیان دانراون، كورد ئیستا كه‌مینه‌ی ئیداره‌یه له شاره‌كه ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ته‌نیا به‌رووكه‌ش كورد به‌شدار بێت له ئیداره‌دانی شاره‌كه ده‌نا هه‌رچی بریاری گرنگ هه‌یه له‌ژێر حوكمی سه‌ربازیدا ده‌كرێت ته‌نانه‌ت له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له شاره‌كه كرا بینیمان چۆن هێزی سه‌ربازی كه‌وتنه گیانی رۆژنامه‌نووسان كه رووماڵی پرۆسه‌كه‌یان ده‌كرد له‌ولاوه دیمه‌نی ئه‌و جوتیاره كوردانه‌مان بیرناچێته‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وی و خاكی خۆیان رووبه‌ورووی هێرشی و ده‌ستدرێژی هێزه‌كانی عێراق ده‌بنه‌وه.
ده‌ركه‌وت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نابه‌خشێته كه‌ركووك مادان شاره‌كه له‌ژێر ره‌حمه‌تی پۆستاڵی سه‌ربازیدایه هه‌موو رێگا یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌وه‌ن نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره ده‌نا چۆن له‌كاتی شه‌وان سوپا به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خه‌ڵكی شاره‌كه و له ئافره‌ت و منداڵ ده‌دات و دواترده‌ریان ده‌كات له خانوه‌كه‌یان؟ ئه‌گه‌ر بریاربێت ئه‌مه پێی بگوترێت ئیداره‌دانی پارێزگا كه‌واته كورد له مه‌ترسیه‌ی زۆر گه‌وره‌دایه له‌شاره‌كه هه‌رچی زووه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكرێت.
پارێزگاری كه‌ركووك به‌پرسیاری یه‌كه‌مه له‌رووی ئیدارییه‌وه له‌وه‌ی كورد به‌و شێوه‌یه رۆژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و كه‌رامه‌تیان بریندار ده‌كرێت. و زه‌وی و ئاو خاكیان داگیرده‌كرێت رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و هێز له دژیان ده‌جوڵێنرێت هێشتاش پێیمان وابێت واقعی شاری كه‌ركووك واقعێكی ئاساییه و مه‌ده‌نییه
بۆیه باشترین بژارده ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌شاره‌كه بكشێنه‌وه و هێزێكی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كرا‌و ئیداره‌ی شاره‌كه بكات و واقعی داگیركراوی كه‌ركووك بگۆردرێت به پێچه‌وانه‌وه درێژه كێشانی ئه‌م دۆخه‌كه لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی له‌شاره‌كه هه‌یه په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و تاوانانه‌یه له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی ناكرێت ئێمه قسه‌له‌سه‌ر خراپی ره‌وشی شاره‌كه بكه‌ین چونكه پارێزگاره‌كه‌ی كورده، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریانه په‌رده‌پۆش بكرێت له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته نیشانه‌ی پرسیاری نه‌كه‌وێته سه‌ر، باشه كاتێك پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك گرنگه كه بتوانێت واقعی شاره‌كه بگۆرێت، كاتێك پۆستی پارێزگاری شاره‌كه گرنگه كه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی شاره‌كه‌بێت ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركه‌وتكردنی كورد له شاره‌كه خه‌ڵكی دیكه باڵا ده‌ست بكرێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری واقعێكی تاڵه دواجار ده‌بێت كه‌ركووكیان خۆیان وه‌ڵامی ئه‌مه بده‌نه‌وه، كه ئێستاش هه‌ولێكی زۆر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له پشێوی و كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له سنووری ماده‌ی 140 بكرێته ئه‌وله‌ویه‌ت له پێناوی ئه‌وه‌ی گۆرانكاری له ژماره‌ی دانیشتوان و جوگرافیای مرۆیی ئه‌و ناوچانه بكرێت.
ئه‌م هه‌وڵانه له چوار چێوه‌ی چه‌ند هه‌ولێكی دیكه‌یه به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به ده‌ستكاریكردنی ده‌رئه‌نجامی رێژه‌ی دانیشتیوانی كوردستان و ناوچه‌كانی سنووری ماده‌ی 140 ئامانجی دیكه‌ی سیاسی به‌ده‌ستبهێنن كه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان هۆشداری دابوو له‌و باره‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌یه‌ك ده‌نگ ئه‌م داگیركرایه له شاره‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه و رێگا نه‌درێت چیتر كورد له شاره‌كه بكرێته ئامانج، و ناشكرێت چاوپۆشی بكرێت له‌هیچ یه‌كێك له‌و ده‌ستدرێژیانه كه له پێناوی هه‌ندێك پۆستی رووپۆشكراوو بیانه‌وێت قسه نه‌كه‌ین له‌و باره‌وه.