پەیامنێری کوردستان24: کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دوانەخراوە

پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا رایگەیاند: کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دوانەخراوە و لە ماڵی عەممار حەکیم دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، دیلان بارزان پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا  رایگەیاند، زۆربەی سەرکردەکانی چوارچێوە هەماهەنگی گەیشتوونەتە ماڵی عەممار حەکیم و باسم بەدری کاندیدی نووری مالکیش گەیشتووە.

هەروەها موشریق فرێجی، سەكردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە كوردستان24ـی راگەیاند: سەكردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێكەوتوون بۆ نووسینگەی عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەكان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یەكلاكردنەوەی پرسی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

موشریق فرێجی دەڵێت: هەموو سەكردەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن، بەڵام رەنگە لەم كۆبوونەوەیە پرسەكە یەكلا نەكرێتەوە، هەموو شتێكیش لەسەر گفتوگۆی ئەم كۆبوونەوە ماوەتەوە، چونكە رێككەوتنی كۆتایی نەكراوە.

عەلی فەهد ئەندامی رەوتی حیكمەش بە كوردستان24ـی راگەیاند: كۆبوونەوەكە دەكرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كێ دەبێتە كاندید، چونکە رێككەوتن نییە، بەڵام دوو ناوی دیار هەن ئەوانیش هەریەك لە باسم بەدری و ئیحسان عەوادی. 

باسم بەدری لەلایەن نووری مالیكییەوە پشتیوانی دەكرێت شەش بۆ هەشت ئەندامی چوارچێوەی لە كۆی 12 سەركردە پشتیوانی دەكەن، ئیحسان عەوادی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیران عێراقە، لەلایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە پشتیوانی دەكرێت.