پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێروان حەیدەری
سەرۆک بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی شێروان حەیدەری، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان زانی.
یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری دادی حکوومەتی هەرێم و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و کەسایەتیی کوردستان، (شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت.
سەرۆک بارزانی، دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە، کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و کەسایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان (شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
3ـی ئایاری 2026