فرسەت سەید شکور
نووسەر
حەفت ساڵ لە ئیرادە و بونیاتنان
گۆڕانی قەیرانەکان بۆ سەرکەوتن لە کابینەی نۆیەمدا
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساتەوەختێکی سەختی پڕ لە قەیرانی وەک پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و گوشارە ئابوورییەکان دەستی بە کارەکانی کرد. بەڵام بە دیدگا و ئیرادەی پۆڵایینی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەم ئاستەنگانە بوونە خاڵی دەستپێک بۆ چاکسازییەکی ڕیشەیی و گرتنەبەری ستراتیژێکی نوێ لەپێناو بونیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر.
وەک دەوترێت: "مەسرور بارزانی سەرکردەی کردارە و خاوەن گفتە، ژمارەکان بەڵگەی سەلمێنەرن:"
لێرەدا دیارترین ئەو هەنگاوە کاریگەرانە دەخەینە ڕوو کە بوونەتە جێگەی ڕەزامەندیی خەڵک و گۆڕانکاریی راستەقینەیان دروست کردووە:
کەرتی وزە و رووناکی: گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بە 5,500,000 هاووڵاتی.
پڕۆژەی "هەژماری من": بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی دارایی و مووچە کە تا ئێستا 1,000,000 هاووڵاتی لێی سوودمەند بوون.
رەخساندنی هەلی کار: دابینکردنی زیاتر لە 140,000 هەلی کار لە کەرتی جیاوازدا.
کەرتی ژینگەپارێزی: چاندنی 7.7 ملیۆن نەمامی بەرهەمهێنی وەک زەیتوون، فستق و پرتەقاڵ لە چوارچێوەی پشتێنەی سەوزایی هەولێردا.
کەرتی ئاو: جێبەجێکردنی 12 پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاو.
کەرتی پیشەسازی: دامەزراندن و خستەگەڕی هەزار و 341 کارگەی جۆراوجۆر لە هەرێم.
کەرتی وەبەرهێنان: پەسەندکردن و جێبەجێکردنی 778 پڕۆژەی وەبەرهێنان.
کەرتی پەروەردە: بونیاتنان و نۆژەنکردنەوەی 3000 قوتابخانە.
کەرتی تەندروستی: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە رێگەی 118 نەخۆشخانە و سەنتەری پزیشکیی پێشکەوتووەوە.
کەرتی گەشتوگوزار: جێبەجێکردنی 164 پڕۆژەی گەشتیاری و پاراستنی شوێنەوارەکان.
رێگەوبان: دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی پێنج هەزار و 940 کیلۆمەتر رێگەوبان لە سەرتاسەری هەرێمدا.
خزمەتگوزاریی شارەوانی: جێبەجێکردنی پێنج هەزار و 415 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی شارەوانی.
ئاسایشی خۆراک و ئاو: دروستکردنی 9 سایلۆی گەورە و 9 بەنداوی ستراتیژی لە ناوچە جیاجیاکان.
بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوەکان: گۆڕینی کارەکان لە سیستەمی کلاسیکییەوە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین.
کاروانی سەرۆکوەزیران بۆ چاکسازی و پتەوکردنی ژێرخانی وزە، ئاو، ئاوەدانی، خۆراک و وەبەرهێنان لەنگەری گرتووە و ئەو شەپۆلانەی دەریای قەیرانەکان، ئێستا هێزی پێ دەبەخشن بۆ پێشەوە و ئاوڕ بۆ دواوە ناداتەوە.
لە ماوەی ئەم 7 ساڵەدا، بە کردەوە سەلمێندرا کە دەکرێت قەیران بکرێتە دەرفەت و بەسەر گەورەترین تەحەدییەکاندا سەربکەوین، هەموو ئەمانەش تەنها بۆ یەک ئامانج: کوردستانێکی بەهێزتر بۆ هەمووان.