حه‌شارگه‌یه‌ك و مۆڵگه‌یه‌كى داعش وێران كران
K24- هه‌ولێر
به‌رپرسى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان توانراوه حه‌شارگه‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى و مۆڵگه‌یه‌كى چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئیسلامى" ناسراو به "داعش" له دوو گوندى میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله خاپوور بكرێن.
عه‌قید دڵشاد مه‌ولود، به‌رپرسى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه، رایگه‌یاند، سه‌عات 06:30ى سه‌ر له ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى، 12ى حوزه‌یرانى 2015، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى وردى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان دوو ئامانجى سه‌ربازیى داعشیان تێك‌شكاند.
گوتیشى: "ئامانجى یه‌كه‌م له گوندى "لهزاك"، كه ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى گوندى عاشق له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، بۆردومانكراوه و له ئاكامدا ئه‌و مۆڵگه‌یه‌ى داعش چه‌ند تۆپێكى جۆرى (هاون)یان تێدا جێگیر كردبوو، له‌ناو بران و هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له نزیك ئامانجه سه‌ربازییه‌كه‌ش بوون كوژران".
هه‌روه‌ها گوتى: "له گوندى عاشقى باشوورى كه‌سكێ له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله حه‌شارگه‌یه‌كى داعش كرایه ئامانج و وێڕاى خاپووركردنى حه‌شارگه‌كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش كوژران".
هێزى پێشمه‌رگه له رووى زانیارییه‌وه هاوكارى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى گورزى ئاسمانییه‌وه بنكه و باره‌گاكانى چه‌كدارانى داعش بكه‌نه ئامانج به تایبه‌تى ئه‌و بنكانه‌ى لێیانه‌وه داعش مه‌ترسى بۆ سه‌ر هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه درووست ده‌كات.