سوودەكانی گیراوه‌ی شووتی
گیراوه‌ی میوەكان زۆر بەسوودن، بە تایبەتی گیراوه‌ی شووتی كە یه‌كێكه له‌و میوه گرنگانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تی
K24- هەولێر
گیراوه‌ی میوەكان زۆر بەسوودن، بە تایبەتی گیراوه‌ی شووتی كە یه‌كێكه له‌و میوه گرنگانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات تا كه‌متر هه‌ست به گه‌رمی بكات.
ده‌توانرێت شووتی وه‌ك گیراوه‌یه‌ك بخورێته‌وه، باشتریشه له كاتی دروستكردنیدا شه‌كری تێنه‌كرێت. چه‌ندین سوودیشی بۆ منداڵ هه‌یه.
ده‌توانرێت له هه‌فته‌یه‌كدا سێ‌جار گیراوه‌ی شووتی بخورێته‌وه، ده‌بێته‌هۆی به‌خشینی وه‌زه بۆ جه‌سته، زیادكردنی به‌ئاگابوون، نه‌هێشتنی ته‌مبه‌ڵی به‌یانییان و رێكخستنی فرمانه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه، ده‌بێت كه‌متر گیراوه‌ی شووتی بخۆنه‌وه.