چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگ بۆ خوێنبه‌خشان
ئه‌و كه‌سانه‌ى خوێنى خۆیان ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى گیانى كه‌سێكى دیكه له مردن رزگار بكه‌ن، پێویسته پێش خوێنبه‌خشین و دواى خوێنبه‌خشین ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بن:
K24- هه‌ولێر
ئه‌و كه‌سانه‌ى خوێنى خۆیان ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى گیانى كه‌سێكى دیكه له مردن رزگار بكه‌ن، پێویسته پێش خوێنبه‌خشین و دواى خوێنبه‌خشین ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بن:
1- پێویسته پێش ئه‌وه‌ى خوێن ببه‌خشیت، ته‌ندروستییه‌كى باشت هه‌بێت و هیچ جۆره نه‌خۆشیه‌كى كوشنده‌ت نه‌بێت.
2- پێوسته پێش به‌خشین و دواى به‌خشینى خوێن، له‌ماوه 24 سه‌عاتدا، به راده‌یه‌كى زۆر شله‌مه‌نییه‌كان بخۆیته‌وه.
3-پێوسته دواى به‌خشینى خوێن، راسته‌وخۆ خواردنه نیشاسته‌ییه‌كان بخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی وزه و توانات دووباره بۆ بگه‌ڕێته‌وه و رێژه‌ى شه‌كر له خوێندا جێگیر ببێته‌وه.
4- پێویسته ئه‌و خواردنانه بخۆیت كه ماده‌ی ئاسنیان زۆره، به‌تایبه‌تى "شه‌ربه‌تى خۆخ، چه‌وه‌نده‌ر، چه‌ره‌زات، په‌تاته، نیسك، پاقله‌مه‌نییه‌كان، گۆشتى چێڵ، جه‌رگ،به‌روبوومى ده‌ریایى و مێوژ".
5- هه‌ندێك خۆراك كاریگه‌رى نێگه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌تایبه‌تى ده‌بێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵمژینى ماده‌ى ئاسن، وه‌ك: "چا، سپێناخ، خواردنه‌وه گازییه‌كان، رێواس".
6- ڤیتامین "C" یارمه‌تیده‌ره بۆ زیادبوونى ماده‌ى ئاسن له جه‌سته‌دا، باشتره ئه‌گه‌ر گرنگى به هه‌ندێك له خواردنه‌وانه بده‌یت كه ماده‌ى "C" زۆره، به‌تایبه‌تى شه‌ربه‌تى "لیمۆ و پرته‌قاڵ".
7- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد، به‌هۆى خوێنبه‌خشینه‌وه، بورایه‌وه، یاخود سه‌رت گێژى خوارد، راسته‌وخۆ پاڵبكه‌وه به‌جۆرێك قاچه‌كانت به‌رز بكه‌ره‌وه له ئاستى سه‌رت.
8-باشتر وايه دواى خوێن به‌خشين كه‌مێك پشوو بده‌يت و راسته‌وخۆ ده‌ست به جوڵه نه‌كه‌يت، پێش خوێنبهخشينيش باشتر وايه برسييت نه‌بێت.
9-هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى خوێن ده‌به‌خشن، جگه‌ره كێشن و ئه‌وان دواى خوێنبهخشين ئاره‌زوويان بۆ كێشانى جگه‌ره زياتر ده‌بێت، پێويسته خۆيان به دووربگرن له‌و ئاره‌زووه.
10-چاوه‌ڕوانى پشكينينى خوێنه‌كه‌ت به له تاقيگه و ژماره‌ى مۆبايلى خۆت به‌جێبهێڵه له بانكى خوێن و تاقيگه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كێشهيهك له خوێنه‌كه‌تدا هه‌بوو په‌يوه‌نديت پێوه بكه‌نه‌وه.