نامه‌ى وروژێنه‌ر زۆرتر جێى په‌سندن
توێژينه‌وه‌يه‌كى ئهمهريكايى ئاشكراى كردووه، گۆڕينه‌وه‌ى نامه‌ى وروژێنه‌ر و ههستيى زۆرتر چێژبه‌خشن و هه‌ردوولايه‌ن زۆرتر رازى ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر
توێژينه‌وه‌يه‌كى ئهمهريكايى ئاشكراى كردووه، گۆڕينه‌وه‌ى نامه‌ى وروژێنه‌ر و ههستيى زۆرتر چێژبه‌خشن و هه‌ردوولايه‌ن زۆرتر رازى ده‌كات.
توێژينه‌وه‌كه، له ئه‌نجامى ئه‌و كۆنگره زانستييهدا هاتووه، كه تايبه‌ت به ده‌روون درووستى له شارى تۆرنتۆى كه‌نه‌دا ئه‌نجام درا.
كۆنگره‌كه تايبه‌ت بوو به كاريگه‌رى و ئه‌نجامه‌كانى ديارده‌ى "سێكستينگ" كه مه‌به‌ست لێى گواستنه‌وه و گۆڕينه‌وه‌ى نامه‌ى سێكسى و وێنه‌ى وروژێنه‌ره له رێگه‌ى مۆبايله‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره‌ى سه‌رپه‌رشتيى توێژينه‌وه‌كه‌ى كردووه، رايگه‌ياند، ئه‌وان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، كه له كاتى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى سۆزدارييدا ئه‌و جۆره نامانه كاريگه‌رييه‌كى زۆريان له‌سه‌ر رازى بوون و چێژوه‌رگرتنى هه‌ردوولا هه‌يه.
كۆنگره زانستييهكه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، ئه‌وانه‌ى پرۆسه‌ى سێكستينگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن خۆشحاڵتر و ئاسووده‌ترن له په‌يوه‌ندييه سۆزدارييهكانيان.
ئه‌و ديارده‌يه زياتر له ناو هه‌رزه‌كاران و گه‌نجاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى له پهيوهنديدان هه‌ست به ئاسوودهيهكى زۆرتر ده‌كه‌ن.
ئيميلى ستاسكۆ، خوێندكارى دكتۆرايه له بوارى ده‌روون ناسى و له زانكۆى درێكسيلى فيلادلفيا كار ده‌كات، ده‌ڵێت: ئه‌و توێژينه‌وه‌يه به روونى ئه‌نجامى ئه‌رێنى گۆڕينه‌وه‌ى ئه‌و جۆره نامانه پيشان ده‌دات.
توێژينه‌وه‌كه له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه و به به‌شدارى 870 كه‌سى ته‌مه‌ن 18 تا 82 ساڵ ئه‌نجامدراوه و 80 له سه‌دى به‌شدار بووه‌كان دانيان به‌وه‌دا ناوه له رێگه‌ى مۆبايله‌وه ئه‌و پرۆسهيهيان ئه‌نجام داوه. سێ له چوارى به‌شدار بووانيش رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى لايه‌نى به‌رامبه‌ر و وه‌رگرتنى چێژى زۆرتر ئه‌و كاره‌يان كردووه.