له كڵێسه‌يه‌كدا ژنێك كۆرپه‌كه‌ى سه‌ربڕى
پۆليسى ئيسپانيا ژنێكى ده‌ستگير ده‌ستگير كرد، به هۆى ئه‌وه‌ى له كڵێسه‌يه‌كدا، كۆرپه‌كه‌ى به چه‌قۆ سه‌ربڕيبوو.
K24 – هه‌ولێر
پۆليسى ئيسپانيا ژنێكى ده‌ستگير كرد، به هۆى ئه‌وه‌ى له كڵێسه‌يه‌كدا، كۆرپه‌كه‌ى به چه‌قۆ سه‌ربڕيبوو.
ئه‌و ژنه‌ى ده‌ستگير كراوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12.8.2015)، له كڵێسه‌ى گوندێكى ناوه‌ڕاستى ئيسپانيادا، به چه‌قۆ ده‌ستى چووه‌ته خوێنى كۆرپه‌كه‌ى خۆى و سه‌رى بڕيوه.
ژنه‌كه ته‌مه‌نى 36 ساڵه و پۆليس رايگه‌ياندووه، ئه‌وان ئه‌و چه‌قۆيه‌يان دۆزيوه‌ته‌وه، كه تاوانه‌كه‌ى پێ ئه‌نجام دراوه.
دراوسێكانى ئه‌و ژنه باسيان له‌وه كردووه، ژنه‌كه منداڵێكى ديكه‌ى هه‌يه و هه‌تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه كۆرپه‌كه‌ى خۆى بۆ چى سه‌ربڕيوه.