هه‌ڵه‌كانی شتنى قژ
له‌ساته‌وه‌ختى شتنى قژدا، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت، هۆكاری زیان گه‌یاندن به قژت

K24 – ھەولێر
له‌ساته‌وه‌ختى شتنى قژدا، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت، هۆكاری زیان گه‌یاندن به قژت، دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:-
1-خێرا شتنى قژ له دوای شامپۆ: یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی شتنى قژ، بریتییه له مامه‌ڵه‌كرنێكی هێمنانه له‌گه‌ڵ قژدا، چونكه زۆر جار به‌هۆی خێرای له شووتندا ده‌بێته هۆی به‌جێمانی شامپۆ له‌سه‌ر قژه‌كه، وه‌ك ئاشكرایه شامپۆش له زۆریك له پێكهاته‌ی ماده كیمیاوییه‌كانی تێدایه، مانه‌وه له‌سه‌ر قژ، زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ.
2-شتنی قژ به نینۆكه‌كان:- هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره، سه‌رو قژ به نینۆكه‌كانی په‌نجه‌ی ده‌ست بشۆردرێت، چونكه ده‌بێته هۆى ئازاردانى قژ و هه‌ڵوه‌رينى.
3-بایه‌خنه‌دانى قژ دوای شتن:- یه‌كێك له هه‌ڵه باوه‌كانی خانمان له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قژ شتندا، بریتییه له بایه‌خنه‌دانی به‌قژ دوای شتنى، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی قژت به‌شێوه‌یه‌كی بریسكه‌دار و ته‌ندروست ده‌ربكه‌وێت، پێویسته كرێمی سروشتی بۆ قژت به‌كار بهێنیت.
4-چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ى شتنى قژ: له‌كاتی شووتنی قژ به شامپۆ، هه‌وڵبده جارێك دووجار ئاوی پێدا بكه‌یت، چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ى زیان به قژت ده‌گه‌یه‌نێت.
5-گرنگی نه‌دان به وشكردنه‌وه‌ى قژ: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵچوه‌رینى قژ و شاشبوونی قژ، بریتییه له گرنگی نه‌دان به وشكردنه‌وه‌ى قژ له دوای شتن دا، وا پێویست ده‌كات دوای شتنی قژ راسته‌وخۆ به خاولی وشكی بكه‌یته‌وه، دواتر به ئامێری وشككه‌ره‌وه.
6-گرنگی نه‌دان به حه‌مام زه‌یتی: هه‌ندێك له خانمان به هه‌ڵوه‌رینی قژه‌وه ده‌ناڵێنن، یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش بریتییه له گرنگی نه‌دان به‌و مادانه‌ی قژ به هێز ده‌كه‌ن و یارمه‌تیده‌رن بۆ گه‌شه‌كردنی، زۆر گرنگه هه‌فته‌ی جارێك قژ به حه‌مام زه‌یتی بشوردرێ، چونكه ئه‌مه واده‌كات دووباره ژیان بۆ قژت بگه‌ڕێته‌وه.