له ره‌نگى چاوه‌كانته‌وه داهاتووت ببينه
زۆرێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی تووشی مرۆڤ ببن، ده‌كرێ له رێگه‌ی ره‌نگی چاوه‌كانه‌وه بزانرێ چین

K24 – ھەولێر
به‌پێی توژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی به‌ریتانی، له سایتی "دۆنه زین" بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆرێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی تووشی مرۆڤ ببن، ده‌كرێ له رێگه‌ی ره‌نگی چاوه‌كانه‌وه بزانرێ چین.
ره‌نگی چاوه‌كانی مرۆڤ:
1- شین و خۆڵه‌مێشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی چاوه‌كانیان شین و خۆڵه‌مێشيه، زیاتر ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی "گوێ، لووت، گه‌روو، هه‌ناسه‌ته‌نگی، گورچیله، گه‌ده و جومگه‌كان " ده‌بن.
2-قاوه‌یی تۆخ: خاوه‌نی ئه‌م جۆره چاوه، زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی "جه‌رگ، ئێسك و سوڕی خوێن" ده‌بن.
3-قاوه‌یی كاڵ: ئه‌م جۆره چاوه ئه‌گه‌رى تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ڵمژینی خوێن، كه‌م بوونی ماده‌ی ئاسن، كالسیۆم و یۆد، هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ماوه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا، ده‌بنه خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی زۆر باشه، هه‌ندێكجاريش تووشی نه‌خۆشیه‌كانی "كۆلیسترۆڵ، كه‌م بوونی خوێن" ده‌بن، به‌تایبه‌تی له نێوان ته‌مه‌نی 25-30 ساڵیدا.
4- ره‌نگاو ره‌نگ: مه‌به‌ستمان له ره‌نگی سه‌وزه كه خۆی به قاوه‌یی نیشان بدات، یان ره‌نگێكی دیكه، زۆرجار به‌پێ پۆشینی ره‌نگی جله‌كان ره‌نگی چاوه‌كه‌ش ده‌گۆرێت، خاوه‌نی ئه‌و جۆره چاوه، ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشی "جه‌رگ"یان لێ ده‌كرێت، زۆرجاریش ئاره‌زووی خواردن ناكه‌ن و تووشی نه‌خۆشی "قه‌بزیش" ده‌بن، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌رنه‌دانی ماده‌ی ئه‌نزمیه له له‌شدا.
5- سه‌وزێكی زۆر كاڵ: ئه‌م جۆره‌یان، زیاتر تووشی نه‌خۆشی "كۆ ئه‌ندامی میز" ده‌بن.