چۆن بزانين كه‌سێك جه‌ڵته لێى داوه؟
جه‌ڵته یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشيه كوشندانهى، زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان لێ ده‌ترسن و تووشى دڵه‌ڕاوكێ بوونه‌ته‌وه، دیاریكردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش بووه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره و به ئاسانى ناناسرێته‌وه
K24 – ھەولێر
جه‌ڵته یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشيه كوشندانهى، زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان لێ ده‌ترسن و تووشى دڵه‌ڕاوكێ بوونه‌ته‌وه، دیاریكردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش ره‌نگه هه‌ندێك جار ئاسان نه‌بێت، بهلاَم ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ داوايه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌و نه‌خۆشه بكه‌یت كه گومانت هه‌یه جه‌ڵته لێى دابێ، ده‌گه‌یته ئه‌نجامێكى باوه‌ڕ پێكراو:
1- داوای لێ بكه پێبكه‌نێت، ئه‌گه‌ر توانی پێبكه‌نێت، ئه‌وا كێشه‌ی ماسوولكه‌كانی رووخساری بۆ دروست نه‌بووه.
2- داوای لێ بكه هه‌ردوو ده‌ستی به‌رزبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر توانی ئه‌نجامى بدات، ئه‌وا كێشه‌ی جوڵه‌ى ماسوولكه‌ی قۆڵه‌كانی بۆ دروست نه‌بووه.
3- رسته‌یه‌كی بۆ بڵێ‌و داوای لێ بكه دووباره‌ی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر توانی بیكات، ئه‌وا كێشه‌ی مێشك‌و ئاخاوتنی بۆ دروست نه‌بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی یه‌كێك له‌و سێ داواكارییانه جێبه‌جێ بكات، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تووشی جه‌ڵته بووه‌و پێويسته به زووترين كات بگهيهندرێته نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ بكرێت.