عێراق بۆردومانێكی نوێ بۆ سه‌ر داعش بڵاو ده‌كاته‌وه
وەزارەتی بەرگری عێراق، نوێترین ڤیدیۆی بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعشی بڵاو کردەووە.
K24- ژووری هه‌واڵ
وەزارەتی بەرگری عێراق، نوێترین ڤیدیۆی بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعشی بڵاو کردەووە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، تۆمارێكی ڤیدیۆیی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه كه فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، لە پارێزگای ئەنبار و سامه‌ڕا ئه‌نجامیان داوه و به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته، زیانێکی زۆریان بەر بنکەکانی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) گه‌یاندووه و ژمارەیەک چەکداریشیان لێ كوشتوون.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه دوێنێ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه، توانیویانه چه‌ندا بنكه‌ی داعش خاپوور بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك تانكیان تێك بشكێنن.